بۆ عاشقی ئێوە خەستە گیانی خۆشتر
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
720 مشاهده
بۆ عاشقی ئێوە خەستە گیانی خۆشتر
ناڵەت نەبێ چاکە بێ زوبانی خۆشتر
هەر بەو ئەمەلەی کە بێی هەواڵم پرسی
سەد خۆ دەردی گران و ناتوانی خۆشتر
وەسڵت کە ئەگەرچی شەربەتی مەرگم بێ
ئەو وەسڵە لە ئاوی زیندەگانی خۆشتر
عاجز مەبە، با گرانەتی مەرگم بێ
قوربانیی من بە یاری گیانی خۆشتر
لەو داخە کە نامدوێنی وا من ئەمرم
لەو لێوە گوڵە شەککەرفشانی خۆشتر
وا کەوتمە گیانەڵاوەوە هاوار ناکەم
بۆ عاشقی ڕاست مردنی نیهانی خۆشتر
خالیدتخلص! وەرە بێنە گەوهەری گیانی خۆت
شاباشی وەها بە گرانی خۆشتر
وەرگێڕانێکی دووهەم
بۆ ڕێڕەوی عەشق خەستە گیانی خۆشتر
با ناڵە نەمێنی بێ زوبانی خۆشتر
گەر بە عییادەتی نەخۆشیم تو بێیە لام
ئەو دەردە لە لەش ساغی و جوانی خۆشتر
باکم چییە؟ وەسڵت شەربەتی مەرگم بێت
وەسڵت لە هەزار زیندەگانی خۆشتر
ئازوردە مەبە لە زاریی ئازارم
گیان بێتە فیدات گەلێ لە مانی خۆشتر
تۆ تووڕە مەبە، بە عاجزی تۆ دەمرم
بۆ ڕووی گوڵی تۆ شەککەرفشانی خۆشتر
وا گیان ئەدەم و نامەوێ فریادم بێ
بۆ عاشقی ڕاست مەرگی نیهانی خۆشتر
خالیدتخلص! وەرە نەقدی گیانی خۆت پێشکەش کە
شاباشی گران بە یاری گیانی خۆشتر
وەرگێڕانێکی سێهەم
لەم ڕێگەی عەشقە خەستە گیانی خۆشتر
لەم ناڵەیی دەردە، بێ زوبانی خۆشتر
بەو شەرتە کە بێیتە لام، نەخۆشی ناوجێم
سەد جار لە سەلامەتی و جوانی خۆشتر
لێم تووڕە مەبە، ئەگەر سەرت بێشێنم
من بمرم و تۆ بە شادمانی خۆشتر
وا گیان ئەدەم و فزەم لە دەم دەرنایە
بۆ عاشقی گیانەڵایی نیهانی خۆشتر
گەر گەوهەری گیان هەیە لە مشتا خالیدتخلص!
شاباشی بکەی بە یاری جانی خۆشتر