وام ئەوێ من لە خودای جیلوەدەری لەیل و نەهار

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 2 دقیقه  667 مشاهده
وام ئەوێ من لە خودای جیلوەدەری لەیل و نەهار
مەدحی «شا»م بۆ بکرێ گەرچی کە نایێتە شمار
شاهێکی وا کە لە ڕەزما دڵی وەک پوڵایە
گاهی بەزمیش کەڕەمی زیاتر، لە هەوری بەهار
سیفەت و مەنقەبەتی، خالقی بێچوون فەرمووی
مەدحی ناوێ ئەو، ئەمە ئایەتی «قُلْنَا يَا نَارعربی»
لە سەخادا لەقەبی حاتەمی تەی «واطئعربی» بوو
ئەم ئەوی خستۆتە دوواوە بە شەڕافەت سەد بار
- - - - - - - - - -متن نامشخص
- - - - - - - - - -متن نامشخص
لوتفی ئەو عامە لە ئاقاری هەموو خەڵکی جیهان
عەڕەب و کورد و عەجەم، تاجک و تورک و تاتار
کاتی سواری بە هونەرمەندی لە ڕەخشی ڕەهوار
سەد وەکوو ڕوستەمی دەستان ئەکەوێتە هاوار
قینی هەڵسێ بە ڕمی کوردیەوە حەملە بەرێ
خەسم ئەترسێ وەکوو کێچی بکەوێتە شەڵوار
دەستی شێرانەی ئەگەر هێزی بخاتە سەر کێو
کێو ئەجووڵی هەڵئەچۆقی وەکوو پیاوی لەرزدار
- - - - - - - - - -متن نامشخص
- - - - - - - - - -متن نامشخص
تیف تیفەی بۆ چییە ئاوێنەی ڕۆژی ڕووناک
مەدحی ناوێ، بە دوعا چاترە خەتمی گوفتار
خوایە بۆ حورمەتی پێغەمبەری نەعتی «لَوْلاكعربی»
هەم بە چاکانی شەبوستانی سوپەهری دەووار
هەم بە تیپی مەلەک و دەستەیی ئەسحابی ڕەسووڵ
بە چرای ڕەوشەنی ئارامگەهی هەشت و چوار
بە تەوەللایی ئەوانەی کە لە عالەم بەدەرن
بە تەمەننایی کەریمانی لە دونیا بێزار
خۆیی و قەوم و کەسی ئەو داوەری دینە دوور بن
لە خراپە و زەرەر و سەدمەیی چەرخی دەووار
تا ئەبەد ساحیبی فەرمان بێ لەسەر تەختی شەهی
دوشمنی کوێر و کز و بێ دەس و لاواز بێ، هەژار
ئەفسەری شاهی لەسەر، شاهیدی بەختیشی لەبەر
تا لە سوڕانەوەدا خولی ئەبێ لەیل و نەهار
لە جیهانا نییە عەیبم ئەمە ناڵێم کە نییە
جام لە جام قەند و سەمەرقەند و بوخارا و قەمار
خالیدتخلص! بەم شەکەرەی شیعر و قسەی شیرینەت
خوسرەوت بێتە کەڕەم دوور نییە بۆت بێ بە قەتار