ئەی جڵەودار و دەلیلی ڕێ، دەلولی ڕاهوار
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
6 دقیقه
806 مشاهده
بەندی یەکەم
ئەی جڵەودار و دەلیلی ڕێ، دەلولی ڕاهوار
بمگەرێ زۆر ئارەزوومەندم نەماوە جێی قەرار
بێنە بۆم [نُعمانیعربی] گەردن بڵندێ بەرق ڕەو
ئاو و خۆراکی بە بادا نایێ، چالاک و بەکار
هیچ مەوەستە لابە دەستبەندی کە ڕێی ڕۆین ببێ
بمفڕێنێ و تێ پەڕێن، تەی کەین بە جووت چۆڵ و دیار
شەرتە من لەو ڕێگەدا بەند بوون و ئارام نەبێ
ئەو بە جامبازە و منیش لەو شەوقەدا گیان کەم نیثار
هیچ نەوەستین ڕۆژ و شەو دوو مەنزلی لێ بکەین بە یەک
تاکو خاکی ئاستانی دۆست لە چاوکەم «سورمە» وار
توند و تیژە ئەشکی چاووم دێ بەخوڕ لەم لایشەوە
وەختە شێت بم بۆ چی ناجوڵێتەوە ئەمشەو قەتار
سستی ئەم ڕەوتی «جَمّالعربی»ەی بردووە شەوقی جەمال
ئاگرم تێبەر بوو سوتام داد لە دووری، زینهار
هەڵسە تا هێزت هەیە بانگ کە بە سۆز و ناڵەوە
«حوشترەوان»ێ ڕاپەڕێنە بەو تەڵاش و حاڵەوە
بەندی دووەم
مەستی کە وەک من لە ڕێی خوادا بە زەوقێکی خووا
دڵ لە تاوا کەوتە جووڵان «ناقە» ناڕوا، ناڕەوا
گۆیم لە دەنگی «حُديةعربی»یە دڵ کۆی یاری گرتەبەر
لەش لە خاکی شام و دڵ بۆ بادی «يثربعربی» دەرهەوا
شوێن نزولی وەحیی ڕەحمان موشریقی نوری هودا
مەغریبی ڕۆژی سوپەهر و ڕەحمەتی سیدق و سەفا
ئاوی، ئاوی زیندەگی، خاکیشی بۆنی میسکی ئەو
مەرهەمی کافوورە دەرمانی نەخۆشی بێ نەوا
ئەم نەخۆشانە خودایا، تۆزێ کافوریان بەرێ
تینوانی ڕێت بە ئاوی زیندەگی، تۆی ڕەهنوما
نەشئەیی لوتفی ئیلاهی پێوەیە بادی سەبا
بۆنی فیردەوسی بەرینی لێوە دێ سەرتابەپا
موردەیی سەد ساڵە بۆنی پێ بگا، دەردێ لە خاک
ئەو نەسیمەی وا لە یەسریب دێ ڕەوان و جان فزا
نەک ئەوەندە وەسفی یەسریب چاوی شەخسی عالمە
بیبیلەی ئەو چاوە نووری چاوی قەومی ئادەمە
بەندی سێهەم
من کە سەرگەردانی جانانم چ پەڕوای خانومان
یا لە کوێ دێتە خەیاڵم مامەلەی سوود و زیان
مەیلی یەسریب وا بە بەیداخێکەوە دێتە دڵم
هێند بە گوڕ دێ ئەو، کە جێی پێ تەنگ ئەبێ یادی جینان
جێیەکە یەسریب، کە قەومی توببەعی هێنایە گیر
ئەو دەمەی وێران بوو نەیمابوو لە ئاوایی نیشان
یەثریب، هەر ئەو خاکەیە چەندێکی چەند پێش ئادەمیش
بۆ تەوافی ئەو دەهاتن دەستەیی ڕووحانیان
یەسریب هەر ئەو شوێنەیە جوبریل بەسەد ناز و نیاز
بۆ تەوافی، ڕووی دەکردە سەر زەوی لە ئاسمان
بەو خەیاڵەی، وا دەبێتە مەنزلی دۆست ئاخری
بەر لە ئاوایی کرابووە قیبلەگاهی ئینس و جان
ئێستا دۆستی لێیە سەیری کە ڕەووشتی من کەوا
ساڵەها ڕابوورد و ئەو دۆستەم نەدی بۆ چیمە گیان
خالیداتخلص، تاکەی لە خەجڵەتدا ئەمێنی شەرمەسار
هەڵسە دەوری مەرقەدی ئەو پڕ کە لە واوەیلا و زار
بەندی چوارەم
سەد دروود ئەی ڕوومەتت شەمعی شەبوستانی «وجوود»
سەد دروود ئەی قامەتت سەروی بەهاروستانی «جوود»
سەد دروود ئەی ئەو کەسەی لەو ساوە جێی تۆیە زەمین
فەخری ئەم خاکە «کەوا» کەوتۆتە سەر چەرخی کەبوود
سەد دروود ئەی ئەو کەسەی پایەی بڵندت ژوورترە
سەد هەزار ساڵ ڕێ لە ساحەی قوربی ئیمکانی «وجوود»
سەد دروود ئەی زاتی پاکی تۆ بە کوێری دوژمنان
تۆزی نەعلەینت جەواهیر، سوورمەیی چاوی «شهوود»
سەد دروود ئەی نوری سەر تاریک نشینانی عەدەم
گەنجی ئەو نوورە نیهانی بوو بە تۆ کەوتە نموود
سەد دروود ئەی موعجیزەت هێند زۆرە وەسفی حەددی ئەو
نایێتە گونجایشی فسحەتگەهی گوفت و شنوود
سەد دروود و سەد سوپاس بۆ تۆ کە پێش ئادەم گەلێک
بۆ فریشتە تاقی ئەبرۆت بوو بە میحرابی «سجوود»
من لە کوێ و حەددی دروودی تۆ لە کوێ «خَيْرُ الْأَنامعربی»
من نزام وایە لە خواوە بێتە سەر ڕۆحت سەلام
بەندی پێنجەم
ئەی پەناهی عاسیان وا من پەنام هێناویتێ
زۆر گوناهم کردووە وا ئیلتیجام هێناویتێ
کەوتبوومە تونی گومراهی بەرودوا تا ژیام
ئێستە هیچم پێ نەماوە وا هیوام هێناویتێ
تاقە گیانێکم لە دونیا هەیە تۆیش گیانی گیان
چۆن درێغی کەم لە تۆ، وا بوو فیدام هێناویتێ
تۆ تەبیبی عالەمێکی و من نەخۆشی کەفتەکار
چارەیی دەردم بکە سواڵی دەوام هێناویتێ
ئەو کەسەی ڕوو کاتە ماڵی گەورە، «توێشوو» چۆن ئەبا
هاتمە بەر دەرگانەکەت توێشووی تکام هێناویتێ
قەترەیێکی بەحری لوتفی تۆم بەسە، ڕووی پێ دەشۆم
گەرچی دیوانێکی وەک ڕووی خۆم سیام هێناویتێ
گەر لەبەر دەرگانەکەت ڕوو بسوومە خاک ئەی جانی پاک
زیندەگی خزر ئاو بوو، بۆ من زیندەگی دەردێ لە خاک
بەندی شەشەم
سەروەری عالەم، منی سەودازەدە حەیرانی تۆم
شێت و شەیداو پرغەم و دڵ ماتەمی هیجرانی تۆم
شاهی تەختی «قاب قوسينعربی» تۆی و منیش کەمتر گەدات
ڕایەیێکم ناکەوێ بێم و بڵێم: میوانی تۆم
ڕەحمەتی عامیت و ئاوی زیندەگی، تینوومە من
بۆ تنۆکی ئاوی ڕوحمت مردویی بێ گیانی تۆم
خەڵکی بۆ دەوری تەوافی کەعبە دێن و من بەتاو
عەشق و سەودا خستمیە ڕێ، حەسرەتکەشی سەیوانی تۆم
دوێنێ شەو وام دی لە خەودا تاجی شاهیم نایە سەر
ئەمڕۆ تەعبیرم وەها کرد پازەدەی دەربانی تۆم
جامی! ئەی وەک عەندەلیب نەعتی نەبیت کردووە بە شعر
من بە دڵ مەفتوونی ئەو شیعرەی لە ناو دیوانی تۆم
وەک سەگێگی گەڕ، لە تینوانا زوبانی لاکەوێ
ئارەزوومەندی تنۆکی ئاوی ڕووی ئیحسانی تۆم
نەفس و شەیتان ئابڕوویان بردم و چارەم نەما
هاتمە قاپیت و لەبەر دەرگانەکەت کەوتمە سەما
بەندی حەوتەم
تۆ و ئەوانەی تا لە دنیا زیندەگانیان کردووە
ئارەزووی تۆیان بە تێشوی ڕێی قیامەت بردووە
تۆ و ئەوانەی وا خودا عەقڵێکی پوختی داونێ
بەو شعور و هۆشە، ئیمانیان بە تۆ ئاووردووە
تۆ و ئەوانەی شەهریاری پینەپۆشی سەتوەتن
تاجی عیززەتیان لە سەر فەرقی شەهان لابردووە
ئەو وەفادارانە سەریان نایە ژێر تیغی قەدەر
وا سەر و گیانیان لە ڕێگەی خدمەتا ئەسپاردووە
ئەو ڕۆژووانانەی کەوا نانێکی بەربانگیان هەبوو
سواڵکەرێ خواستی و گەدایێ، خێری بۆ خوا ناردووە
مشت و ماڵێکیش بە ئاوێنەی دڵی خالید بدە
وا بە نەفس و وەسوەسەی شەیتانی ژەنگی گرتووە
بیخەرە ڕیزی ئەوانەی وا بە شەوقی بەندەگی
ڕێی ڕەزای تۆیان بەبێ وەستان بەگوڕ سەربردووە
بەڵکوو ئیحسانێکت ئەی سەرچاوەیی ئەنعامی عام!
ڕێکەوێ, بەو ڕەنگەی بێتە ڕێ، ببێ حوسنی خیتام