سووتمان

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  332 مشاهده
خۆشم ناوێی
هەستە بڕۆ
ئەمڕۆ کاتێ بێ چاویلکەی خۆشەویستی ڕوانیمە تۆ
دیتم باڵات وەکوو جاران بەرز نەبوو
باڵای تۆم کرد بە جگەرە
نێوی خۆتم لەسەر نووسی
ئاگرم دا بێ سێ و دوو
چاوە گەورەکانتم
کردە ژێرسیگار و
پڕم کرد لە شقارتە و فلتەر و سووتوو
خۆشم ناوێی
من پلاکی ئەوینی تۆم لە ماڵی دڵم کردەوە
بە یەکجاری سووتاندم و تۆڵەی دڵی سووتاوی خۆمم کردەوە
ئەگەر تۆ دڵی خۆت کردۆتە ئاوێنەی کەسێکی تر
منیش دڵی خۆم دەکەمە قابی وێنەی کەسێکی تر