پردی ئەوین

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  614 مشاهده
لەو ڕۆژەوە پردی ئەوین مەودای دڵی من و تۆی کردە هەنگاوی
هەموو شەوێ
دیوەکەی خۆم دێتە خەوێ
لە دیوە بێدەنگەکەما زۆر دەنگم وەگوێ دەکەوێ
شەوی یەکەم
خرمەی خشڵ و زێڕی بووک و دەستبزێوی تازە زاوا
شەوی دووهەم
لە لایەک دەنگی شەقشەقە و لە لایەک تریقەی ساوا
شەوی سێهەم
بۆنی شیر و مەمکمژە و جیڕەی لانکی دارەگوێز و لایەلایەی پڕ لە سۆز و بە هەر دەنگێ هەستێکم لێ دەژێتەوە
بە هەر چرکەی کاتەژمێرێک
چیا چیا ڕونووی خەمم دەتوێتەوە
دڵم ئاڵبومی ئاوات و
هیواکانم هەموو بەهاری نەهاتوو
جا نازانم شەوی تۆش وا ڕادەبرێ
یا هەر منم یادی عیشقی تۆ دەمگرێ