کۆلکەی دارستان

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  294 مشاهده
شەشی مانگ بوو، خۆشەویستنت تۆپەڵە بەفرێک بوو بچووک فێنکایی دەدا بە دڵی کوێستانم
دوازدەی مانگ بوو، خۆشەویستیت گوڵێک بوو پڕ بە باخچەیەک، زینەتێک بوو لە دڵی بەهارستانم
سێزدەی مانگ بوو، ئەوینی تۆم تێکەڵاوی مەی کردبوو پڕ بە گەروو
بەستەم دەگوت: پڕ لە بزە لێوەکانم
بەڵام حەوتی گەلاوێژ بوو، ئەو ڕۆژەی تۆ شکاندت ئەهد و پەیمانم
خۆشەویستیت بوو بە پۆلوو ئاگرێک و کەوتە دەروونی بە ژانم
بلێسەی ئاگر گەیشتە هێلانەی هەڵبەستەکانم
مەلی شیعر هەموو ڕەشی دووکەڵی خەم لە دەمم پۆل پۆل فڕین و ئاشکرا بوو ڕازی شاراوەی شادی و خەفەتەکانم
بیست و هەشتی ئاخر مانگ بوو
لە دەم ئاوێک ڕەشەبا هەواڵێکی پێ گەیاندم
بە یەکجاری وشک هەڵات ڕیشەی هەموو هیواکانم
منی نەمامەکەی دوێنێ لە سایەی گوڵێکی وەک تۆ ئەوا ئەمڕۆ کۆلکەیەکی دارستانم