وڵاتی من

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  372 مشاهده
ئەم هەڵبەستە پێشکێش کرا بە کۆنگرەی ڕێزگرتن لە دوازدە بلیمەتی کورد کە لە پاییزی ٧٥ لە شاری سنە گیرا.
ئەگەر دونیا وڵاتی من بە دەریایەک بشوبهێنێ
نەهەنگی وا دەبینێ پڕ بە دڵ کڕنۆشی بۆ دێنێ
ئەگەر دونیا سرنجێکی بداتە دوڕڕی دەریاکەم
لە ئەڵماس و لە مرواری و دوڕڕی خۆی چاو دەچوقێنێ
وڵاتی من ئەگەر مەیدانی تەقڵەی شۆڕەسوارانە
کۆڕی کوردە کە پێشەنگە و بە دڵ چالاکی دەنوێنێ
وڵاتی من ئەگەر باخێکی دڵبزوێن و ڕەنگینە
هەموو هەر سەروی ئازادە و کەچی بەرهەم وەدی دێنێ
لە تەشقی ئاسمانی ئەم وڵاتە بەرزەفڕ زۆرن
هەڵۆ زاتی نییە لەم ئاسمانە سایە بنوێنێ
گزنگی خۆری زێڕینی وەکوو مەیلی خودا گەرمە
تریفەی مانگی زێوینی گەلی گەشتر لە هەر شوێنێ
دڵی تەنگم لە تاوی دوازدە ئەستێرەی کوژاوەی کورد
دەمێ وەک شەم دەتاوێت و دەمێ وەک نەی دەناڵێنێ
مەکەن مەنعی کەلامی ناقس و بێ کاکڵی ناسرتخلص
لە گوڵزاران ئەگەر بولبول نەما قاژوو چ بخوێنێ