گوڵی سوور

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  748 مشاهده
گوڵم بۆ دێ بە دیاری، لە باخی بەختیاری
لەنێو گوڵدانی دڵدا، دەیکەم بە یادگاری
گوڵ ئاوێنەی ئەوینە و من بولبولی بەهاری
گوڵم بۆ دێ بۆ جوانی لە خزمەت یاری گیانی
لە باخی دڵ دەیچنم بە نیشانەی فەرعانی
بە ئاوی چاو دەیدێرم بە وێنەی باخەوانی
گوڵ ئاوێنەی گوڵزارە خەمڕەوێنی دڵدارە
لە ژینا قەت ناژاکێ هەر کەس گوڵی لێ دیارە
منیش گوڵی خۆم لا بێ پاییزم لێ بەهارە
گوڵ و دڵ نەژاکاون بە یادی یەکتر ماون
بە خەمی یەک خاراون لە عیشقی یەک پاراون
بە داوی یەک گیراون لە تاوی یەک سووتاون
بۆم بێنە، بۆم بێنە، گوڵی سوورم بۆ بێنە
گوڵی باخی هیوا بێ بە مەینەت مەیژاکێنە
بە شەونەم پاراوی کە، بە سۆزەی با ڕایژێنە