سۆزی دڵ
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
1 دقیقه
674 مشاهده
شەوانە تا سەحەر دڵم دەناڵێ
دەکەومە یادی تۆ بە هەر خەیاڵێ
نە تۆم هەیە و نە وێنەکەت لە ماڵێ
بڕۆ، بڕۆ ئەگەر وەفات نەماوە
گرین بە خۆم نییە، دڵم شکاوە
***
شەوانە هاودەمی شەمی بە سۆزم
بە عیشقی تۆ تەرەم لە خێڵ و هۆزم
ئەتۆی شنەی ئەوینەکەی پیرۆزم
بڕۆ، بڕۆ ئەگەر لە من بێزاری
کە تۆم نەبێ چ کەڵکێ یادگاری
***
شەوانە ڕوو دەکەم دە ئاسمانی
تکا دەکەم لە قاپی میهرەبانی
بە ئێش و ئۆفی زامەکەم بزانی
دڵم شکا ڕەفیقی هاوڵاتی
بە گەرمەشینی دڵمەوە نەهاتی