کەوەکەم
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
1 دقیقه
682 مشاهده
لە هەوارانە کەوی من، گڕوگاڵی نایە
تریقەی خۆش و چپە و دەنگی زوڵاڵی نایە
دڵەکەم گەرچی دەسووتێ دە خەیاڵی ئەودا
دڵی ئەو چووکەیە گەورەی دە خەیاڵی نایە
بە تەمام سۆزی شەماڵ، دەنگی کەوم بۆ بێنێ
کە مخابن ئەوە بەینێکە شەماڵی نایە
جگەری کێوە، دڵی غاری جن و دێوە ئەوە
ڕەبەنە و بۆنی جگەرگۆشە لە ماڵی نایە
قەلە سابوونی هەموو ڕۆژێ دەخوێنێت و بەڵام
ڕێبواری ژیکەڵانەی مە هەواڵی نایە
لەوەتا ڕۆیوە ڕووناکی نییە ماڵی دڵم
چرکە ئەژمێرم و هەر کاتێ ویسالی نایە
قەڵەمم خۆشی بسووتێنێ بە یادی لاوی
پەریی هەڵبەستی بەرز، شەققە لە باڵی نایە