وەرگێڕانی وتووێژی ڕوودەکی و خوسرەوانی لە فارسییەوە بۆ زمانی کوردی
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
1 دقیقه
582 مشاهده
بیستم لە عاقڵی مێژوو نەبینی وردبین
هاودەرد ڕوودەکی بە عەجووزەی کەنەفتی ژین
سەر سووڕ دەمێنێ لە کاری پیری تەمەن لەسەر
بۆ ڕەنگی ڕەشی مووی سپی قەتران دەدەن لەسەر
کەس نییە کە بە مووی ڕەش سەری دەرچێ لەدەس ئەجەل
خۆیان شەکەت دەکەن بە گەلێک هەوڵی بێ سەمەر
جا خوسرەوانی هاتە وڵامێکی پڕ مەبەست
دەردی دڵی نواند بە کەلامێکی پڕ لە هەست
من بە هومێدی لاوی ڕەشاییم نەدا لەسەر
تووشی گوناهی نوێ بم و تێیدا بکەم زەرەر
وەک تازیەبارەکان کە جلی ڕەش دەکەن لەبەر
ڕەشپۆشی بۆ موسیبەتی پیری دەکەم بەسەر