ناڵەناڵ و شیوەنم

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 2 دقیقه  399 مشاهده
چاوشەهێنی، دڵڕفێنی، کوڵمە خوێنی چاوخومار
گوڵعوزاری، لالەزاری، مێرغوزاری، نەوبەهار
سوخمەئاڵی، دیدەکاڵی، مل بە خاڵی، قەد عەلەم
مەهوەشی، ئەبرۆ ڕەشی، گەردنکەشی، «شمس النهارعربی»
دڵبەری، لێو شەککەری، خەنداوەری، شێوە پەری
لێو گوڵی، ڕوومەت گوڵی، قامەت گوڵی، شیرین وتار
لالەڕوو، خۆش خولق و خوو، مەهتاب ڕوو، گۆنا هەڵوو
مەم هەنار، باڵا چنار، ئەگریجە لار، میشکی تەتار
نازەنین، ئاهوویی چین، شیرین جەبین، ماهی زەمین
موو کەمەر، تەلعەت قەمەر، حۆری سییەر، پەرچەم قەتار
خۆشکەلام، والا مەقام، قەد نەونەمام، سەروی خەرام
زوڵف خەم، سەیدی حەرەم، شۆخی عەجەم، خونچەی نەزار
کوا وەفا و شەرت و بەقاکەت، کوا قەرار و قەولی تۆ؟
ئەی تۆ نەتفەرموو بەلاشە، بۆسە و سووچ و کەنار؟!
داخی گەورەت نایە سەر دڵ، کۆچەکەت وەعدی نەبوو
بۆت بەجێ هێشتم فوغان و، ناڵە و گریان و زار
ناڵەناڵ و شیوەنم دنیای سەراسەر گرتە بەر
بۆ فیراقی تۆیە شینم، دڵ بەبێت ناگرێ قەرار
«فاتیحیتخلص»ت خنکاند بە داخ و حەسرەت و شین و چەمەر
«ما بقلبی فی هواكعربی» ئارەزووی دەشت و دیار