ئەی تاقەتی هێز و دڵ
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
392 مشاهده
ئەی هەمدەمی دێرینم، ئەی دڵبەری شرینم
ئەی تاقەگوڵی ژینم، بۆ ژینم و بۆ دینم
ئەی تۆ گوڵ و من بولبول، ئەی تاقەت و هێزی دڵ
پیشەم چییە گریە و کوڵ، هەر کاتێ کە نەتبینم
ئەی گوڵ، گوڵی گوڵزاری، لەو مەزرەعەی دڵداری
وەی کاسیدی بازاڕی ڕۆم و حەڵەب و چینم
ئەو شۆخ و دڵئاویزە، نافەی گوڵی پاییزە
ئەو یاری دڵەنگیزە، بۆ شادیی و بۆ شینم
دڵ مات و بریندارە، لەو عالەمە بێزارە
پابەندی گوڵی نازە، مەیشارەوە بیبینم
تۆ و ئاینی خاوێنت، دەستی من و داوێنت
ئەو پەنجەیی شاهێنت، ڕەنگین مەکە بە خوێنم
ڕوح حازری بەر پێتە، حەققولقەدەمی ڕێتە
تەن دۆشەکی سەر جێتە، دڵ عاجز و غەمگینم
ڕوح ماوە بەبێ لاشە، سەر گێژە وەکوو ئاشە
تا تۆی هەبێ دڵ باشە، ئەی نەوگوڵی نەخشینم
«زوودیشخص» چ هەراسانە، هەر لەحزە لە گریانە
وەک «فاتیحیتخلص» حەیرانە، بۆ گوڵڕوخی دێرینم