ئەی تاقەتی هێز و دڵ

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  432 بینین
ئەی هەمدەمی دێرینم، ئەی دڵبەری شرینم
ئەی تاقەگوڵی ژینم، بۆ ژینم و بۆ دینم
ئەی تۆ گوڵ و من بولبول، ئەی تاقەت و هێزی دڵ
پیشەم چییە گریە و کوڵ، هەر کاتێ کە نەتبینم
ئەی گوڵ، گوڵی گوڵزاری، لەو مەزرەعەی دڵداری
وەی کاسیدی بازاڕی ڕۆم و حەڵەب و چینم
ئەو شۆخ و دڵئاویزە، نافەی گوڵی پاییزە
ئەو یاری دڵەنگیزە، بۆ شادیی و بۆ شینم
دڵ مات و بریندارە، لەو عالەمە بێزارە
پابەندی گوڵی نازە، مەیشارەوە بیبینم
تۆ و ئاینی خاوێنت، دەستی من و داوێنت
ئەو پەنجەیی شاهێنت، ڕەنگین مەکە بە خوێنم
ڕوح حازری بەر پێتە، حەققولقەدەمی ڕێتە
تەن دۆشەکی سەر جێتە، دڵ عاجز و غەمگینم
ڕوح ماوە بەبێ لاشە، سەر گێژە وەکوو ئاشە
تا تۆی هەبێ دڵ باشە، ئەی نەوگوڵی نەخشینم
«زوودیکەس» چ هەراسانە، هەر لەحزە لە گریانە
وەک «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» حەیرانە، بۆ گوڵڕوخی دێرینم