دڵ کۆیلەتە، دێوانەتە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  348 مشاهده
ئەی نەوعەروس و نەوگوڵم بۆ عاجزی بۆ بار ئەکەی؟
بێچارە و سەوداسەرم، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
دڵ کۆیلەتە، دێوانەتە، سووتاوی خاڵی ڕوومەتە
دەگری، دەناڵێ دێتە کوڵ، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
کەوتوومە ناڵین و خرۆش، کوورەی دەروونم هاتە جۆش
ئەی دڵبەری سەرمەست و خۆش، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
خۆشییە، بەزم و شادییە، وادەی گەردن ئازادییە
ئەی یاری بێ عەهدو وەفا، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
قوربانی چاوی دڵبەرم، ئەو گوڵڕوخی خۆش مەنزەرم
ئەی حۆری حەوزی کەوسەرم، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
مەستی شەڕابی وەسڵی تۆ، ئاگای نییە لە هاتوچۆ
ئەی بولبولی خۆش گفتوگۆ، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
ئەی چاوکەژاڵ و دیدەمەست، هۆشم نەماوە چوو لە دەست
پەروانەتم حەیران و مەست، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
سۆزی من و ڕەفتاری تۆ، ئەو نەرگسی خوماری تۆ
دەمخاتە گریە و بابەڕۆ، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟
ماچی دوو کوڵمی سووری تۆ، خەم لابەرە بە گیانی تۆ
«فاتیحیتخلص» بۆت بوو ڕەنجەرۆ، بۆچی دڵم خەمبار ئەکەی؟