لە ڕێی گەلدا خۆشە مردن
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
500 مشاهده
من کوردێکی شڕ و وڕم
پەروەردەی نێو چیاو چڕم
هاوشانی پڵنگ و شێرم
شارەزای شاخ و هەڵدێرم
ڕاهاتووم بە ژیانی بن بەرد
خۆ لەبەرم ناگرێ نامەرد
دوژمنی دوژمنی کوردم
بە هەڵمەت و دەستوبردم
وا تێ مەگە شڕوشۆڵم
بە ڕۆژ و بە شەو لە چۆڵم
منیش فیکر و بیرم هەیە
کوردم، قەومی ژیرم هەیە
شەرتە ئەو بەرگە بگۆڕم
لە دنیای ئەوڕۆ بنۆڕم
دەست بکەم بە خەباتکردن
لە ڕێی گەلدا خۆشە مردن
ببمە پێشمەرگەی وەتەنم
دوژمن کێو بێ هەڵیکەنم
هەر هەڵمەتێکی بۆ بەرم
دوژمن خۆ ناگرێ لەبەرم
کۆشکی زۆردار تەخت دەکەم
گیان بۆ گەلم بەخت دەکەم