عاشقی ڕووتم لەسەر چی دەمکوژی؟
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
396 مشاهده
سەیری باڵای تۆ دەکەم، ئەی دڵبەری سیمینعوزار
تۆی وەکوو حۆری و فریشتە، لێت بڕیم سەبر و قەرار
لێم حەرامە خەرقە و بەرماڵ و تەکیە و خانەقا
هەر شەڕابی عیشقە ئاواتی دڵم لەیل و نەهار
باخ و قەسر و کۆشکی جەننەت، بێ بەهایە و بێ وجوود
باخی سینەی گوڵڕوخی من، خۆشە بۆ گەشت و گوزار
پێم دەڵێن عەیبە، تەماشای دڵبەران بۆچی دەکەی
عەقڵ و هۆشم ڕۆیوە، دڵ کەوتووە بێ ئیختیار
با بناڵم ئەی ڕەفیقان شیوەن و گریان بکەم
بۆ چمە ئەو ماڵ و ڕوحە، بێ قسە و دیداری یار؟
وام لە حوجرەی تەنگ و تاریکا، دەڕێژم خوێنی سوور
شەو درێژ و دوورە، ئارامم نییە وەک شێت و هار
دڵ عەجەب دێوانەیە و سەوداسەر و حەیران بووە
بۆ کراسی شاڵ و دەسماڵی سەر و ئەو پێچی لار
عاشقی ڕووتم لەسەر چی دەمکوژی؟ قوربانی تۆم
من شەهیدی قامەتی تۆمە و، دوو زولفی توولە مار
چەند بە ناز و عیشوە فەرمووی: «فاتیحیتخلص» شەو دێمە لات
ئەو دەمەی ماوە بە خۆشی تێر بکە بۆسە و کەنار