عاشقکوژ و بێ ڕەحمە
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
413 مشاهده
ڕەعنا قەد و، ئاهوڕەووشە، حۆرییە، دڵبەر
ڕوومەت گوڵ و، نەرگس نیگەهـ و، شەمعی مونەووەر
ئەتڵەس لەبەر و، مووکەمەر و، ساق بلوورە
شوعلەی قەمەر و، لەب شەکەر و تاجی سکەندەر
سینە سەدەف و، خەندە دەم و، حۆری جەبینە
خونچەی چەمەن و، یاسەمەن و، شۆخ و دلاوەر
چاوی ڕەش و، ئەبرۆکەچ و، برژانگی خەدەنگە
بۆتە هەدفی تیری موژەی، جەرگی قەلەندەر
هەر جارێ کە دەکا زوڵفی پەرێشانی، لەسەر شان
شمشاد و نەی و سەروی ڕەوان، خەجلەتە یەکسەر
عاشقکوژە، بێ ڕەحمە، دەکا سینە بە بریان
ئەو زوڵمە نەبینراوە لە هیچ حاکم و بەگلەر
بۆ جەرح و برین، هەر ئەوە لوقمانی زەمانە
چوون دەس زەدەیی خۆیەتی، نە برینی بە خەنجەر
نەققاشی دەم و سووڕەتی ئەو دڵبەرە کێیە؟
مەعلووم نەکشاوی بەشەرە، سەنعەتی داوەر
غەرقی خەمتە «فاتیحیتخلص» ئەوڕۆکە بە هیجران
ڕوحمێ بکە توخوا بە دڵی مات و موکەددەر