پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «نالی»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
3 دقیقه
511 مشاهده
دەست و پێ زنجیرکراوی نەفس و شەیتانم، دەڕۆم
غەیری بەدئەخلاقی نەمبوو چاکەیەک، چەن ڕەنجەرۆم
یا «رسول اللهعربی» ئەسیرم، چاوەڕێی فەرمانی تۆم
«وەی کە ڕووزەردی مەدینە و ڕووسیاهی مەککە خۆم
دەرکراو و دەربەدەر، یاڕەب دەخیلی عەفوی تۆم»
هەر وەکوو بولبول دەناڵم دایما بۆ جەننەتت
شێت و دیوانەم ئەمن، ڕووم نایە بێمە خزمەتت
نیمە سەرمایەی بەهەشتت، خۆت و لوتف و هیمەتت
«دەفتەری ئەعمالی من، بێ قەترەیێکی ڕەحمەتت
کەی بە سەد زەمزەم، سیاهیی نوقتەیێکی لێ دەشۆم»
عومرەکەم ڕۆیی بەفیڕۆ دای لە لەش سۆزەی خەریف
ڕووڕەشم نەمکرد تەوافی بەیتی پیرۆز و شەریف
دڵڕەق و چارەڕەشم، ناپاک و دڵپیس و کەسیف
«کەعبە ئیشراقی وەکوو خورشیدە، من چاوم زەعیف
لێم بووە ڕۆشن کە بوعدی قوربە، قوربی بوعدە بۆم»
دەبدەبەی شاهی لەبەرچی پووچە زیللەت کافییە
ڕوو لە هەقکردن عەزیزم خۆشە عیززەت کافییە
دوودڵی لابە لە دڵ ڕوو لە قیبلەت کافییە
«بۆ جیواری هەق لە هەر جێ سیدقی نییەت کافییە
من لە «بيت اللهعربی» ئینشەڵڵا «بأذن اللهعربی» دەڕۆم»
چاو لە دەستی فەیزی تۆم، ئەی خاوەنی لوتف و کەرەم
ملکەچ و زار و زەلیلن بۆت شەهی ڕۆم و عەجەم
با بکێشم دەرد و ئازار، مەینەت و جەور و ئەلەم
«لێم حەرامە دانە و ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدەبازم نەک شەوارەی دەستەمۆم»
ئای کە چەند بێ ئابڕووم، بێ عیسمەتم، چەند ناتەواو!
زۆر لە هەق دوورم، لەگەڵ ناهەق بە دایم تێکەڵاو!
بەسیەتی ئەی نەفسی غافڵ هەستە ببڕە بەند و داو
«تا بە کەی وەک ڕاوییە و، وەک سانییەی سێ پەل شکاو
بێ تەواف و سەعی و عەمرە هەر بخەوم و، هەر بخۆم»
خۆشە حاڵی ئەو کەسانەی گەر بە سۆز و هەلهەلەن
خاکی بەر پێی ساڵحان، هەر بە ناڵە و وەلوەلەن
غەرقی بەحری خۆشەویستین، چاو و دڵ وەک جۆگەلەن
«من لەوانەم چی کە وا ئەهلی وەسیلە و مەسئەلەن
عامیل و ناچار و مەغدوور ئەر بڵێن هەر بێنە بۆم»
دوور لە چاکە و، شەڕفرۆشم، یا «رسول اللهعربی» مەدەد
دەستی من دامانی تۆ، بۆ ڕۆژی تەکفین و لەحەد
هەر ئومێدم تۆی، گوناهم زۆرە بێ ئەژمار و حەد
«خەوفی من لێرە لەبەر زۆری گوناهە یەک بە سەد
گەرچی عاسی و موزنیبم، ئەمما موقیڕڕ و بێ درۆم»
عادەتی وایە زەمانە، یا شلە یان خەستییە
چوست و چالاکە لە لایەک، لایەکی تر سستییە
لەززەتی دنیا بەتاڵە، هەر زەلیلی و پەستییە
«شادمانی بێ وەفایە، یاری تێری و مەستییە
یاری تەنگانەم خەمە، با هەرخەمی خۆم، خۆم بخۆم»
ڕوو لە چاکان وەرنەگێری «فاتیحیتخلص» سەد جار ئەمان
چاو لە دەستی پیاوی سپڵە قەت نەکەی بۆ ئاو و نان
ساز بکە بارگە و بنە و تۆشە لە بۆ ڕۆژی نەمان
«لامەدە «نالیشخص» لە ئەنباری جیرایەی ساڵحان
گەرچی ببیە خۆشەچینی دانەیی خەرمانی ڕۆم»