پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «نالی»

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 2 دقیقه  572 مشاهده
سەوزە، پڕ گوڵ بووە داوێنی چیا
وەسفی جوانێ کە دەکەی مەیکە ڕیا
وەرە سەیری گوڵی من کە بەخوا
«پەچەیی پەرچەمیی و پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگەشەوە کوڵمی تیا»
بۆ گوڵی ڕووتە دەکەم شین و گرین
بەسەری تۆ، سەری خۆم ناوە لە شین
پێم بڵێ ماچێ لە کوڵمی تۆ بەچین
«لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر نوور و زیا»
دەردی پیریمە وەرە لام دەمرم
سەری زوڵفی ڕەشی تۆ توند بگرم
ماچی گۆنای تۆ بە ڕوحم دەکڕم
«لێوی تۆ ئاوی بەقا من خزرشخصم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و من سەوزە گیا»
دڵبەری شۆخ و نەجیب، ئەی گوڵی تاق
وێڵی دووی تۆمە لە ئێرانمکان و عێراق
مەمکوژە چیدی بە دەرد و بە مەراق
«مەمخەرە هاوییەی هەوڵی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا»
وەرە سەر دیدە کە تۆ خۆش لەقەبی
خاوەنی حوسن و جەماڵ و نەسەبی
ماچ دەکەم کوڵمە، نەڵێی بێ ئەدەبی
««گلترکی»، ئەگەر تورکی «تعالعربی»، ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی ئەگەر فورسی، «بیافارسی»»
بێستون جێگەمە، کەندوومە بە چنگ
دەروەسم نایە نە بەور و نە پڵنگ
تیری ئەبرۆی، نە دڵی هێشت و نە سنگ
«سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و داوێنی چیا»
موددەعی چیتە؟ کە ماڵی ماڵی
سۆفی مەجزووبە لە حاڵی حاڵی
شێخی من بۆچی زەواڵی زاڵی؟
«خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە ئەڵبەتتە لەبێنێکی ڕیا»
کوشتەیی تیری موژەم، نیمە زمان
گێژی گێژاوی فڕوفێڵی زەمان
«فاتیحیتخلص» تاڵە ژیان، خۆشە نەمان
«دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە قوربان
حاڵی«نالیشخص» کە نە مرد و نە ژیا»