میلادی «رسول الله»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
694 مشاهده
ئەی موسڵمانان وەرن، جێژنەی ڕەسوڵی ئەنوەرە
ڕۆژی پێشوازی وجوودی مەقدەمی پێغەمبەرە
ڕۆژی ڕووناکی تلووعی هاتنی «خيرالبشرعربی»
ڕۆژی خۆشی و شادییە مەولودی شاهی ڕەهبەرە
ڕۆژی میلادی «رسول اللهعربی»یە «ختم المرسلينعربی»
ڕۆژی پڕ نووری زهووری شاسواری مەحشەرە
نووری ئەحمەد بوو ڕەتاندی زوڵمەتی فیسق و فجوور
ماڵ و سەر قوربانی خاکی مەقدەمی ئەو سەروەرە
مەرحەبا ئەی شافیعی جوملەی گوناهی عاسیان
مەرحەبا سەد مەرحەبا لەو زێڕ و زیو و گەوهەرە
تاقی کیسرا شەق بوو لەرزی، تەختی شاهان سەرنگون
شام و ئێران و یەمەن سەرپاکی بەندە و نۆکەرە
پاک بە دەنگی پڕ لە سۆز و، ڕوو بە دەرگای حەق دەڵێن
مەرحەبا لەو زاتە گەورەی ساقی حەوزی کەوسەرە
نووری ڕووخسارت سەراسەر دەشت و سەحرای گرتەوە
«هذه جنات عدنعربی» موژدەیی تۆی ئەکبەرە
«فاتیحیتخلص» خزمەتگوزاری دەرکەوانی دەرگەتە
تۆش بە لوتفی خۆت پەژارە و دەردی دڵمان لابەرە