شاعیر لە چەتاڵی ژیانی خۆی دواوە
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
455 مشاهده
سەرم کەوتۆتە سەر سەودا و خەیاڵی فکری منداڵی
لە پەردەی عەقڵ و دانشدا حەیا دامانی هەڵماڵی
لە خانەی حیرەتا ماوم، چییە ئەم فکرە نوقسانە
لەبەر ئەو حاڵەتە حاڵم، خەیاڵی کردووم خاڵی
لەگەڵ ئەم وەزع و ئەییامە ئیدارە وا لە ئیشکالا
بە پیری لێم ڕەزا نابێ بە ڕەنجووری و کەم ئەحواڵی
نەدامەت وا یەخەی گرتووم، بە هیچ نەوعێ بەرم نادا
بە سەد شەهد و شەکر، ناچێ بە شیرینی لە دەم تاڵی
چییە وا بەختی بەدبەختم بە جارێ لێم تەوەللایە
لە مەیدانی ڕەقابەتمە عەدووێکی کوهەنساڵی
لە سووئی تالیعی نەحسی منە مەعلوومە دەیزانم
هومای بێ چارەیی مەزلووم، ئەویش ڕۆیی و شکا باڵی
هومای ئەوجی سەعادەتمان لە دەوری ئێمە ڕۆیووە
بەڵێ بەدبەختی میرزاتخلصیە دەڵێن: وێڵ بوو بە عەوداڵی