لە بارەگای غەوسی گەیلانیدا لە بەغا
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
496 مشاهده
ئەرێ بۆ جەژنی قوربان هات، نەتانکردم بە قوربانی
بە قوربانی سەگێکم کەن، لە قاپی غەوسی گەیلانی
سەرم قوربانی خاکی مەرقەدی ئەو قودوەیی دینە
کە شاهـ و ئەولییایە، بازی ئەشهەب، حوببی ڕەبانی
لەژێر سایەی لیوای ئەو شاهەدا، ڕێی دەس کەوێ هەر کەس
بە مەعلوومی کە نایداتن بە سەد تەختی سلێمانی
هەزاران تەختی جەمشید و سکەندەر بەڵکوو ناگاتن
بە زەڕەی گەردی خاکی پێی سەگێکی پاسەبانانی
منیش کەمتر سەگێکم لەو سەگانەی ئاستانەی ئەو
قوبووڵم کا، خوا بمکەن بە خزمەتکاری دیوانی
وەکوو مەنسوورشخص سەرم ببڕن، لە پای سێدارەدا دەیڵێم:
غوڵامی حەزرەتی شێخم بە خۆی و ئەولییایانی
لە خزمەت شوعلەبەخشی دین بە ئومێدی شەفاعەت هەم
لە سایەی حەزرەتی غەوس و دووەم کاکی سلێمانی