پاڕانەوە لە خوا و هانا بۆ غەوس
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
458 مشاهده
ئیلاهی ساحیبی ڕەحمی، لە ئەحواڵم خەبەرداری
هەتا کەی من بناڵم، بەم زەلیلی و دڵ برینداری
بە ئەمر و ڕەحمەتی تۆیە، خەڵاتە پێت عەتا کردووم
بە جان و دڵ خەریدارم ئەگەر بمرم بە ناچاری
ئەمن بۆ خۆم لە دەردی خۆم ئەسف ناخۆم وەلی بۆ خۆم
دەنۆشم ئەشکی سورخی خۆم، لە جورم و مەعسیەتباری
گوناهم بێحەدە و جورمم لە غایەت دەرچووە بۆیە
بە هیچ نەوعێ دەوا نابێ، دەروونم دەرد و ئازاری
سەگێکم من پەناهیدەی سەگانی ئاستانی دۆست
بە ئومێدم لە سایەی ئەو خەڵاسم کەی بە بیماری
زەمانێکە گرفتاری غەم و ڕەنجووری و دەردم
گەلێ مەسروور و خۆشحاڵم بە ڕەحمت چونکە سەتتاری
ئەسەف بۆ مردنم ناخۆم، دەزانم ڕەحمی تۆ زۆرە
هەزارانی وەکوو میرزاتخلص، لە سایەی غەوس دەکەی چاری