باری ڕۆژگار

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  528 مشاهده
چ سەودایێکە وا یاران کە بێ سەودا لە سەرمایە
غەم و تەم، میحنەت و هیجران وەکوو خەرقە لەبەرمایە
عەجەب ڕەنجم بە زایع چوو، لە سایەی داری بێبەر بووم
بە ئومێدی چ بووم؟ خۆم خستە سەر ئەم سات و سەودایە
لە دووڕوویی زەمانە و میللەتی ئەم عەسرە شێواوم
کە نازانم چ فکرێکە لەگەڵ ئەم گوێز و خورمایە
بە سەهلی تێ مەگەن یاران، تەماشا کەن چ ڕۆژێکە؟
بە کوللی ڕەحمی ئەولادیش بە ئەحواڵی پدەر نایە
لە بێ مەیلیی ڕەفیق و دۆست و قەومییەت زبان لەنگم
زبانی خامە، ناکامە، لە دڵخۆشی تەوەللایە
لە کونجی میحنەتا بێکەس پەرێشانحاڵ و داماوم
ئەسەف نەخلی وەفا، ئەمڕۆ لە دونیا بێ سەمەر مایە
مەڵێن: دیوانەیە «میرزاتخلص»، کەسێ فکری دەقیقی بێ
تەماشای شیشەیی دڵ کەن، بە وەڵڵاهی هەموو وایە