بۆ غەوسی گەیلانی

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  590 مشاهده
سەر و ماڵم بە قوربانی شەهی ساکن لە بەغدایە
شیفای دەردی منی مەزڵووم بە لوتفی ئەو نەبێ نایە
جەنابی غەوسی گەیلانی، شەهێکە قودوەیی دینە
لە زومرەی شاهبازاندا، بەڵێ هەر ئەو شەهەنشایە
عەبەس ڕەنجێکی بێسوودە لەگەڵ ئەم وەقت و ئەییامە
غەنیمەت ئەو کەسە دەیبا لە زیکر و فیکری ئەودایە
ئەوا من عەزمی ڕۆینمە، دەچم بۆ خزمەتی شاهم
حەیاتی جاویدان بۆ کەس نییە، ئەمڕۆ زوفەردایە
بە سەد لوقمان و ئەفلاتوون عیلاجی دەردی من ناکا
عیلاج و چاری دوو دنیا لە خزمەت زاتی ئەودایە
ئەمن کەمتر سەگێکم ئاستانبۆسی سەگانی ئەو
کە «تاجولعارفین»ە شاهبازە، دوڕڕی یەکتایە
بە مەعلوومی کەسێ پەروانەیی شەمعی جەمالی بێ
سەرەفرازە لە دوو دنیا چ باکی عەیشی دنیایە
تەماشای «خاڵە میرزاتخلص» کەن بە پابۆسی سەگی ناگا
دوو دەستی ئارەزوومەندیی هەموو وەقتێ لە باڵایە