بێزاری لە پژدەر و یادی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
387 مشاهده
ئەی فەلەک تا کەی بناڵم بەم غەم و هیجرانەوە
وەک موهاجیر دەربەدەر بم، بەم کەژ و کێوانەوە
حاڵەتی من واقیعا، ڕۆژی ئەزەل تەقسیم بووە
دوونپەرستی تۆ لەبەر چی بەم هەموو عینوانەوە
من ڕەزامەندم، بەم ئەحواڵەش، دەترسم عاقیبەت
بێی بە عەکسی بمکوژێ، بەم دەردە بێ دەرمانەوە
گەرچی ڕووزەردم، لە قاپی حەق پەناشم هەر ئەوە
من بە ڕووزەردی و ئەویش بەو ڕەحمە بێ پایانەوە
ئەی ئەجەل تووبی خوا زۆرە لە دڵدا مەقسەدە
بچمە مەوتین، مەمکوژە، بەم حەسرەت و هیجرانەوە
تا کەی ئاخر وەک ئەسیر بم من لە موڵکی پژدەرا
بەختی بەدبەختم بگێڕێ، بەم دەر و دیوانەوە
لەحزەیەک ئارام و ڕاحەت نیم لە مەکری چەرخی دوون
هەم لە عەکسی تالع و یا ئەهلی ئەم وێرانەوە
بەسیە تالع، تا کەی ئاخر سەر لە خەو هەڵناگری
تا خەڵاسیم بێ منیش لەم جەورە بێ سامانەوە