باب ٢٨

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 3 دقیقه  314 مشاهده

1) بەڵا دە ئاخری شەمۆی دە هەڵاتنی ڕۆژی هەوەڵی حەوتویدا، مریەم مەگدەلیشخص و ئەو مریەمی دیکە هاتن کە قەبری ببینن.

2) و ئەوەتا زلزلەیەکی گەورە بوو، چونکە مەلایکەتی ڕەب لە ئاسمانێ هاتە خوارێ و چوو بەردەکەی خللۆر کردەوە و لەسەر ئەوی ڕۆنیشت.

3) و ڕووی وی وەکوو برووسکە بوو و جلی وی سپی وەکوو بەفر.

4) و لە ترسی وی کێشکچیان لەرزین و وەکوو مردوو بوون.

5) بەڵا مەلایکەت جوابی دا و بە ژنەکانی گوت: «ئەنگۆ مەترسێن چونکە دەزانم کە لە یەسووعی لە سێدارەدراو دەگەڕێن.

6) لێرە نییە چونکە هەڵستاوەتەوە چلۆنێکی کوتی: «وەرن و ببینن جێی کە لێی درێژ دەبوو.

7) و زوو بڕۆن و بە شاگردانی وی بڵێن کە لە نێو مردووان هەڵستاوەتەوە و ئەوەتا وەپێشوو دەکەوێ بۆ جەلیلی، لەوێ ئەوی دەبینن. ئەوەتا بە ئەنگۆم کوتووە.»

8) و جێبەجێ لە قەبری وەدەر کەوتن، بە ترس و خۆشحاڵیی گەورە و لنگیان دا کە بە شاگردانی وی خەبەر بدەن.

9) و ئەوەتا یەسووع بە پیرەوەی وان چوو دەیگوت: «سەلامون عەلەیکوم». و ئەوان هاتنە پێش و پێیانی وییان گرت و سجدەیان لێ کرد.

10) ئەو وەختی یەسووع بە وانی گوت: «مەترسێن، بڕۆن و بە برایانی من خەبەر بدەن کە بۆ جەلیلی بچن و لەوێ ئەمن دەبینن.»

11) بەڵا وەختێکی ئەوان دەڕۆیین ئەوەتا هێندێک لە کێشکچیان هاتنە شاری و بە کاهینانی گەورە خەبەریان دا لە هەموو چتانی کە بوون.

12) و خڕ بوونەوە دەگەڵ پیران و تەگبیریان کرد و دراوی زۆریان بە عەسکەران دا.

13) دەیانگوت: «بڵێن کە شاگردانی وی دە شەوێدا هاتن و ئەویان دزی وەختێکی ئەمە نووستبووین.

14) و ئەگەر ئەو چتە بە گوێی حاکمی بگا ئەمە ئەوی ڕازی دەکەین و ئەنگۆ خاترجەم دەکەین.»

15) و ئەوان دراوەکەیان وەرگرت و کردیان چلۆنێکی فێر کران و ئەو قسە وەدەر کەوتووە لەنێو یەهوودیان هەتا ئەوڕۆ.

16) بەڵا ئەو یازدە شاگردانە چوونە جەلیلی بۆ ئەو کێوەی کە یەسووع بە وان وەعدەی دابوو.

17) و کە ئەویان دی سجدەیان لێ کرد، بەڵا هێندێک شکیان کرد.

18) و یەسووع هاتە پێش و دەگەڵ ئەوان قسەی کرد، دەیگوت: «هەموو حیکمات دە ئاسماندا و لەسەر ئەرزێ بە من دراوە.

19) دەنا بڕۆن و هەموو میللەتان شاگردم بکەن بە وەی کە ئەوان تەعمید بکەن بە نێوی باب و کوڕ و ڕوحولقودوس.

20) و ئەوان تەعلیم بدەن، کە هەموو چتانی کە بە ئەنگۆ حوکمم کردووە ڕایبگرن و ئەوەتا ئەمن دەگەڵ ئەنگۆم هەموو ڕۆژان هەتا ئاخری دنیایێ.»