باب ٢٧

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 8 دقیقه  350 مشاهده

1) و کە سبحەینێ زوو بوو هەموو کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی تەگبیریان کرد لەسەر یەسووع کە بیکوژن.

2) و ئەویان بەست و بردیان و بە پیلاتۆس حاکمیان تەسلیم کرد.

3) وەختێکی یەهوودا تەسلیمکەری وی دیتی کە حوکم لەسەر ئەوی کرا پەشیمان بۆوە و ئەو سی دراوە زێوەی بۆ کاهینانی گەورە و پیران وەرگێڕاوە.

4) دەیگوت: «گوناحم کردووە کە خوێنی بێ سوچم تەسلیم کردووە.» بەڵا ئەوان کوتیان: «بە مە چی؟ بۆخۆت دەزانی.»

5) و ئەو دراوە زێوەی دە هەیکەلێ هاویشت، وەدەر کەوت و چوو خۆی خنکاند.

6) بەڵا کاهینانی گەورە ئەو دراوە زێوەیان هەڵگرت و کوتیان: «دروست نییە کە ئەوانە دە خەزێنەی هەیکەلێ باوێژین، چونکە قیمەتی خوێنە.»

7) و تەگبیریان کرد و زەویی گۆزەکەریان بە وان کڕی بۆ قەبرستانی غەریبان.

8) لەبەر ئەوەیە ئەو زەوییە هەتا ئەوڕۆ زەویی خوێن بانگ کراوە.

9) ئەو وەختی تەواو بوو ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی یەرمیا پێغەمبەر کە دەڵێ: «و ئەو سی دراوە زێوەیان هەڵگرت، قیمەتی قیمەتکراو، ئەوەی کە هێندێک لە بەنی ئیسرائیل قیمەتیان لەسەر دانا.

10) و ئەوانیان دا بە زەویی گۆزەکەری، چلۆنێکی ڕەب بە من ئەمری کرد.»

11) بەڵا یەسووع لە پێش حاکم ڕاگیرا، و حاکم لێی پرسی دەیگوت: «ئەرێ ئەتۆ پادشای یەهوودیانی؟» و یەسووع بە وی گوت: «ئەتۆ دەڵێی.»

12) و کە کاهینانی گەورە و پیران گلەیییان لە وی دەکرد، هیچ جوابی نەدا.

13) ئەو وەختی پیلاتۆس بە وی گوت: «ئەرێ نابیێی چەند چتانی زیددی تۆ شایەدی دەدەن؟»

14) و لە هیچ قسەیەکیش جوابی بە وی نەدا، وەها کە حاکم زۆر عەجایب ما.

15) بەڵا دە جێژنەیدا حاکم عادەتی بوو کە گرتوویەک بۆ خەڵکی بەرەڵڵا بکا، هەر کەس کە ویستبایان.

16) و دەو وەختیدا گرتوویەکی مەشهووریان هەبوو نێوی براباس.

17) دەنا وەختێکی ئەوان خڕ بوونەوە، پیلاتۆس بە وانی گوت: «کێهە دەتانەوێ کە بۆ ئەنگۆ بەرەڵڵا بکەم. براباس یان یەسووع کە مەسیح بانگ دەکرێ؟»

18) چونکە دەیزانی کە لە بەخیلی ئەویان تەسلیم کردبوو.

19) بەڵا وەختێکی لەسەر کورسی دیوان ڕۆنیشتبوو، ژنی وی ناردیە کن ئەوی دەیگوت: «دەگەڵ ئەو سادقەی هیچ کارت نەبێ، چونکە ئەوڕۆ دە خەوندا لە سەبەبی وی زۆر ئەزیەتم کێشاوە.»

20) بەڵا کاهینانی گەورە و پیران خەڵکییان فێر کرد کە براباسی تەڵەب بکەن و یەسووعی هیلاک بکەن.

21) بەڵا حاکم جوابی دا و بە وانی گوت: «کێهە لەو دوانە دەتانەوێ کە بۆ ئەنگۆ بەرەڵڵا بکەم؟» و ئەوان کوتیان براباسی.

22) پیلاتۆس بە وانی گوت: «دەنا دەگەڵ یەسووع کە مەسیح بانگ دەکرێ چی بکەم؟» هەموو کوتیان: «با لە سێدارەی بدرێ.»

23) و ئەو کوتی: «دەنا چی خراپییەکی کردووە؟» بەڵا ئەوان هەر پتر قیژاندیان، دەیانگوت: «با لە سێدارەی بدرێ.»

24) وەختێکی پیلاتۆس دیتی کە هیچ فایدەی نەبوو، بەڵا کە شلوقی هەر پتر دەبوو، ئاوی هەڵگرت و دەستانی خۆی لە پێش چاوی خەڵکی شووشت، دەیگوت: «ئەمن بێ خەتام لەو خوێنەی، بۆخۆتان دەزانن.»

25) و هەموو قەومی جوابیان دا و کوتیان: «خوێنی وی لەسەر ئەمە و لەسەر منداڵانی مە بێ.»

26) ئەو وەختی براباسی بۆ وان بەرەڵڵا کرد و کە یەسووع قامچی لێدابوو تەسلیمی کرد کە لە سێدارەی بدرێ.

27) ئەو وەختی عەسکەرانی حاکم یەسووعیان بردە ژوور دیوانخانی و هەموو فەوجیانمتن نامشخص لەسەر ئەوی خڕ کردەوە.

28) و ئەویان ڕووت کرد و جوببەیەکی سوور دەبەر ئەویان کرد.

29) و تاجێکیان لە دەرەوەی چنی و لە سەری وییان دانا و قامیشێکیان بە دەستی ڕاستی وی دا و چۆکیان لە پێش ئەوی دادا و گەپیان پێ دا، دەیانگوت: «سەلام ئەی پادشای یەهوودیان.»

30) و تفیان لێ کرد و قامیشەکەیان هەڵگرت و لە سەری وییان دەدا.

31) و کە گەپیان پێ دابوو، جوببەکە لەبەر ئەویان داکەند و جلی خۆی دەبەریان کرد و بردیان کە لە سێدارەی بدەن.

32) و کە وەدەر دەکەوتن پیاوێک لە کوورێنمکانی نێوی شەمعوون، پەیدایان کرد و ئەویان مەجبوور کرد کە سێدارەی وی هەڵگرێ.

33) و کە هاتنە جێیەکی کە گۆلگۆتا بانگ دەکرێ، یەعنی جێی کاسەی سەر.

34) شەراپێ تێکەڵ بە زەرداویان بە وی دا کە بخواتەوە و کە چێشتی نەیویست کە بیخواتەوە.

35) و کە ئەویان لە سێدارەی دابوو، جلی وییان لە نێو خۆیان بەش کرد بە پشک هاویشتنێ.

36) و ڕۆنیشتن و کێشکی وییان لەوێ دەکێشا.

37) و لە بەرەژووری سەری وی خەتانامەی وییان دانا، وا نووسرابوو: «ئەوەیە یەسووع پادشای یەهوودیان.»

38) ئەو وەختی دوو جەردان دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی دران، یەکێک لە لای ڕاستی و یەکێک لە لای چەپی.

39) و ڕێبواران کفریان پێ دەکرد و سەری خۆیان ڕادەوەشاند.

40) و دەیانگوت: «ئەی خراپکاری هەیکەلێ و دروستکەری وی دە سێ ڕۆژاندا، خۆت خەڵاس بکە ئەگەر کوڕی خوڵای، و وەرە خوارێ لە سێدارەی.»

41) هەر واش کاهینانی گەورە دەگەڵ خوێندەواران و پیران گەپیان پێ دەدا و کوتیان:

42) «ئی دیکانەی خەڵاس کردووە، خۆی ناتوانێ خەڵاس بکا. پادشای ئیسرائیلە. با ئەوێستا بێتە خوارێ لە سێدارەی و ئیمان بە وی دێنین.

43) لەسەر خوڵای تەوەکولی کردووە، با ئەو ئەوێستا ئەوی خەڵاس بکا، ئەگەر لە وی ڕازییە چونکە کوتوویە، کوڕی خوڵام.»

44) و هەر بەو تەرزە ئەو جەردانەش کە دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی درابوون خراپیان بە وی دەگوت.

45) بەڵا لە سەعاتی شەشوم تاریکایی لەسەر هەموو ئەرزێ بوو هەتا سەعاتی نۆیەم.

46) و بەقەد سەعاتی نۆیەم یەسووع بە دەنگێکی بڵند قیژاندی، دەیگوت: «ايلی ايلی لَما سَبَقتَنیعربی»؟ یەعنی «یا خوڵای من، خوڵای من، بۆچی ئەمنت بەجێ هێشتووە؟»

47) بەڵا هێندێک لە ئەوانەی کە لەوێ ڕاوەستابوون، وەختێکی بیستیان کوتیان، ئەو ئەلیاسی بانگ دەکا.

48) و جێبەجێ یەکێک لە وان لنگی دا و هەورییەکی هەڵگرت و لە سرکە پڕی کرد و لەسەر قامیشێکی دانا و دای بە وی کە بخواتەوە.

49) بەڵا ئەوانی دیکە کوتیان: «لێی گەڕێ، با ببینین ئەگەر ئەلیاس بێ کە ئەوی خەڵاس بکا.»

50) و یەسووع دیسان بە دەنگێکی بڵند قیژاندی و ڕوحی تەسلیم کرد.

51) و ئەوەتا پەردەی هەیکەلێ دوو لەت بوو لە سەڕڕا هەتا خوارێ و ئەرز لەرزی و شاخان قەڵێشان.

52) و قەبران ئاواڵە بوونەوە و زۆر لە بەدەنی موقەدەسان کە نووستبوون هەڵستانەوە.

53) و لە قەبران وەدەر کەوتن و لە پاش هەڵستانەوەی وی هاتنە شاری موقەدەس و بۆ زۆران بیندران.

54) بەڵا یوزباشی و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی کێشکی یەسووعیان دەکێشا، وەختێکی دیتیان زلزلە و ئەو چتانەی کە دەبوون زۆر ترسان، دەیانگوت: «بەڕاستی ئەوە کوڕی خوڵای بوو.»

55) و زۆر ژنان کە لە جەلیلی وەدوای یەسووع کەوتبوون کە خزمەتی وی بکەن لەوێ بوون و لە دوورەوە تەماشایان دەکرد.

56) لەنێو ئەوان مریەم مەگدەلیشخص بوو و مریەم دایکی یەعقووب و یوسف و دایکی کوڕانی زەبدی.

57) و کە ئێوارێ بوو پیاوێکی دەوڵەمەند لە ئیماراتیە هات، نێوی یوسف کە بۆخۆشی شاگردی یەسووع بوو.

58) ئەو چوو کن پیلاتۆس و مەیتی یەسووعی تەڵەب کرد. ئەو وەختی پیلاتۆس ئەمری کرد کە بە وی بدرێ.

59) و یوسف مەیتەکەی هەڵگرت و ئەوی دە کەتانی پاک پێچاوە.

60) و ئەوی دە قەبری تازەی خۆی دانا کە دە شاخیدا هەڵکەندرابوو، و بەردێکی گەورەی لە دەرکەی قەبرێ خللۆر کردەوە و ڕۆیی.

61) و مریەم مەگدەلی و مریەمی دیکە لەوێ بوون و بەرامبەری قەبری ڕۆنیشتبوون.

62) و دە ڕۆژی دیکەدا، کە لە پاش تەدارکی بوو، کاهینانی گەورە و فەریسیان لەکن پیلاتۆس خڕ بوونەوە.

63) دەیانگوت: «ئەی ئاغا، وەبیرمان دێ کە وەختێکی ئەو فریودەرە هێشتا زیندوو بوو، کوتی: کە لە پاش سێ ڕۆژان هەڵدەستمەوە.

64) دەنا حوکمێ بکە کە هەتا سێ ڕۆژان کێشکی قەبری بکێشن، نەبا شاگردان ئەوی بدزن و بە خەڵکی بڵێن: لە نێو مردووان هەڵستاوەتەوە و فریوی ئاخرێی لە ئی هەوەڵێ خراپتر دەبێ.»

65) پیلاتۆس بە وانی گوت: «کێشکچیانوو هەیە، بڕۆن و کێشکی بکێشن چلۆنێکی دەزانن.»

66) و ئەوان چوون و قەبرەکەیان بە کێشکچیان قایم کرد لە پاش ئەوەی کە بەردەکەیان مۆر کردبوو.