باب ٢٦

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 9 دقیقه  292 مشاهده

1) و بوو کە وەختێکی یەسووع هەموو ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو، بە شاگردانی خۆی گوت:

2) «ئەنگۆ دەزانن کە لە پاش دوو ڕۆژان جێژنی فەسح دەبێ و کوڕی ئینسانی تەسلیم دەکرێ کە لە سێدارەی بدرێ.

3) ئەو وەختی کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی خڕ بوونەوە دە حەساری کاهینی گەورەدا کە قیافا بانگ دەکرا.

4) و تەگبیریان کرد کە یەسووع بە فێڵ بگرن و بیکوژن.

5) بەڵا کوتیان: «دە جێژنیدا نە، نەبا شێواوی لەنێو قەومی ببێ.»

6) و وەختێکی یەسووع دە بەیتوعەنیا دە ماڵی شەمعوونی گولدا بوو.

7) ژنێک هاتە کن ئەوی کە شووشەیەکی ڕۆنی زۆر بە قیمەتی هەبوو، و وەختێکی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوو بە سەری ویدا ڕشت.

8) بەڵا شاگردان وەختێکی ئەویان دی، ناقایل بوون دەیانگوت: «ئەو زایە بۆ چییە؟»

9) چونکە مومکین بوو کە ئەوە بە قیمەتێکی گران بفرۆشێ و بە فەقیران بدرێ.

10) بەڵا یەسووع زانی و بە وانی گوت: «بۆچی ئەو ژنەی عاجز دەکەن؟ چونکە عەمەلێکی چاکی بۆ من کردووە.

11) چونکە فەقیرانوو هەمیشە دەگەڵ خۆتان هەیە بەڵا ئەمنوو هەمیشە نییە.

12) چونکە وەختێکی ئەو ڕۆنەی لەسەر بەدەنی من ڕشت ئەمنی بۆ ناشتنێ حازر کرد.

13) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر جێیەکی کە ئەو ئینجیلە وەعز دەکرێ دە هەموو دنیایدا، خەبەریش دەدرێ لە ئەوەی کە ئەو کردی بۆ یادگاری وی.»

14) ئەو وەختی یەکێک لەو دوازدانەی کە نێوی یەهوودای ئێسخەریوتیشخص بوو چوو کن کاهینانی گەورە.

15) و کوتی: «بە من چی دەدەن و ئەمن ئەوی بە ئەنگۆ تەسلیم دەکەم؟»

16) و ئەوان سێ دراوی زێویان بۆ وی کێشا.

17) و لە ئەو وەختییەوە لە فورسەتێ دەگەڕا کە ئەوی تەسلیم بکا.

18) بەڵا دە ڕۆژی هەوەڵی جێژنی فەتیرێدا شاگردان هاتنە کن یەسووع دەیانگوت: «لە کوێ دەتەوێ کە بۆ تۆ حازر بکەین کە فەسحێ بخۆی.»

19) و ئەو کوتی: «بڕۆنە شاری لە کن فڵان کەس و بە وی بڵێن، مامۆستا دەڵێ: وەختی من نیزیکە، لە کن ئەتۆ دەگەڵ شاگردانی خۆم فەسحێ دەخۆم.»

19) و شاگردان کردیان هەر وەکوو یەسووع بە وان ئەمری کردبوو و فەسحیان حازر کرد.

20) و کە ئێوارێ بوو دەگەڵ ئەو دوازدە شاگردانەی لەسەر سفرەی ڕۆنیشت.

21) و کە ئەوان دەیان خوارد کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە یەکێک لە ئەنگۆ ئەمن تەسلیم دەکا.»

22) و زۆر خەمناک بوون و دەستیان پێ کرد کە هەر یەک بە وی بڵێن: «مەگەر ئەمنم ئەی ڕەب؟»

23) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن دەست دە قاپی دەخا ئەو ئەمن تەسلیم دەکا.»

24) هەڵبەتە کوڕی ئینسانی دەڕوا چلۆنێکی بەحسی وی نووسراوە، بەڵا وای بۆ ئەو کەسەی کە کوڕی ئینسانی بە سەبەبی وی تەسلیم دەکرێ، بۆ ئەوە کە چاتر دەبوو ئەگەر بە وەلەد نەبووبایە.

25) و یەهوودا کە ئەوی تەسلیم دەکرد، جوابی دا و کوتی: «مەگەر ئەمنم ئەی ڕەب؟» بە وی گوت: «ئەتو کوتووتە.»

26) و کە ئەوان نانیان دەخوارد یەسووع نانی هەڵگرت و مەمبارەکی کرد، لەتی کرد و دای بە شاگردان و کوتی وەرگرن بیخۆن، ئەوە بەدەنی منە.

27) و پیاڵەیەکی هەڵگرت و شوکری کرد، دای بە وان دەیگوت: «هەمووتان لە وەی بخۆنەوە.»

28) چونکە ئەوە خوێنی منە ئی عەهدی تازە، کە بۆ زۆران دەڕێژێندرێ بۆ بەخشینی گوناحان.

29) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: «لەوەی پاش قەت ناخۆمەوە لە حاسڵی ئەو مێوەی هەتا ئەو ڕۆژەی کە دەگەڵ ئەنگۆ دە پادشایەتی بابی خۆمدا ئەوی تازە دەخۆمەوە.»

30) و کە زەبووریان خوێندبوو بۆ کێوی زەیتوونی وەدەر کەوتن.

31) ئەو وەختی یەسووع بە وانی گوت: «دەو شەوەیدا هەمووتان لە من هەڵدەنگوترێن، چونکە نووسراوە لە شوانی دەدەم و مەڕانی مێگەلی بڵاو دەبن.

32) بەڵا لە پاش هەڵستانەوەی من وەپێش ئەنگۆ دەکەوم بۆ جەلیلی.»

33) پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەگەر هەموو لە تۆ هەڵبنگوترێن ئەمن قەت هەڵنانگوترێم.»

34) یەسووع بە وی گوت: «ڕاستی بە تۆ دەڵێم: دەو شەوەیدا، لە پێش ئەوەیدا کە کەڵەباب بخوێنێ، سێ جار لە من حاشا دەکەی.»

35) پیترۆس بە وی گوت: «ئەگەر بۆ من لازم بێ کە دەگەڵ ئەتۆ بمرم، قەت لە تۆ حاشا ناکەم. و هەر واش هەموو شاگردان کوتیان.»

36) ئەو وەختی یەسووع دەگەڵ ئەوان هاتە جێیەکی کە گێتسیمانی بانگ دەکرا، و بە شاگردانی گوت: «ڕۆنیشن لێرە هەتا بچم لەوێ و دوعا بکەم.»

37) و پیترۆس و ئەو دوو کوڕانەی زەبدی دەگەڵ خۆی هەڵگرت و دەستی پێ کرد بە خەمناکی و دڵتەنگی.

38) ئەو وەختی بە وانی گوت: «گیانی من زۆر خەمناکە هەتا مردنێ، لێرە بمێنن و دەگەڵ ئەمن بە خەبەر بن.»

39) و کەمێک چوو پێش و بەسەر زەویدا کەوت و دوعای دەکرد، دەیگوت: «یا بابی من، ئەگەر مومکین بێ، با ئەو پیاڵە لە من ڕاببرێ، بەڵا نە وەکوو ئەمن دەمەوێ، بەڵا وەکوو ئەتۆ دەتەوێ.»

40) و هاتە کن شاگردان و ئەوانی نووستوو پەیدا کرد و بە پێترۆسی گوت: «ئەرێ نەتاندەتوانی یەک سەعات دەگەڵ ئەمن بە خەبەر بن؟

41) بە خەبەر بن و دوعا بکەن، هەتاکوو دە تەجرەبەی نەکەون. هەڵبەتە ڕوح ڕازییە، بەڵا بەدەن زەعیفە.»

42) دیسان جاری دوویەم چوو و دوعای کرد، دەیگوت: «یا بابی من ئەگەر مومکین نابێ کە ئەوە ڕاببرێ بێجگە لە وەی کە بیخۆمەوە، با ئیرادەی تۆ بێ.»

43) و هات و دیسان ئەوانی نووستوو پەیدا کرد، چونکە چاوی وان گران بوو.

44) و ئەوانی بەجێ هێشت و دیسان چوو و جاری سێیەم دوعای کرد و دیسان هەر ئەو قسەی دەگوت.

45) ئەو وەختی هاتە کن شاگردان و بە وانی گوت: «ئەوێستا بنوون و بحەسێنەوە، ئەوەتا ئەو سەعاتە نیزیکە و کوڕی ئینسانی بە دەستانی گوناحکاران تەسلیم دەکرێ.

46) هەڵستن با بچین، ئەوەتا ئەوەی کە ئەمن تەسلیم دەکا نیزیکە.»

47) و کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد ئەوەتا یەهوودا یەکێک لەو دوازدانە هات و غەڵەبایییەکی زۆر دەگەڵ ئەوی

بە شیران و کوتکان لەلای کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی.

48) و تەسلیمکەری وی نیشانەیەکی بە وان دابوو دەیگوت: «ئەوەی کە ئەمن ماچی دەکەم، ئەوە هەوە، بیگرن.»

49) و جێبەجێ هاتە کن یەسووع و کوتی: «سەلام ئەی مامۆستا و ئەوی ماچ کرد.»

50) بەڵا یەسووع بە وی گوت: «ئەی دۆست، لەبەر چی هاتووی؟» ئەو وەختی هاتنە پێش و دەستانیان هاویشتە سەر یەسووع و گرتیان.

51) و ئەوەتا یەکێک لە ئەوانەی کە دەگەڵ یەسووع بوون دەستی درێژ کرد و شیری خۆی هەڵکێشا و لە خزمەتکاری کاهینی گەورەی دا و گوێی وی بڕی.

52) ئەو وەختی یەسووع بە وی گوت: «شیری خۆت بگیڕەوە جێی خۆی، چونکە هەموو ئەوان کە شیر هەڵدەگرن، بە شیر هیلاک دەبن.

53) یان فکر دەکەی کە ناتوانم لە بابی خۆم تەڵەب بکەم و هەر ئەوێستا پتر لە دوازدە لۆجیونی مەلایکەتان بۆ من بنێرێ؟

54) بەڵا کتێبان چلۆن تەواو دەبن، کە دەڵێن: کە لازمە کە وەها ببێ.»

55) دەو سەعاتەیدا یەسووع بەو غەڵەبایییانەی گوت: «وەکوو بۆ سەر جەردەیەکی وەدەر کەوتوون بە شیران و کوتکان هەتاکوو ئەمن بگرن، هەر ڕۆژ دە هەیکەلێدا ڕۆنیشتم و تەعلیمم دەدا و ئەمنوو نەگرت.

56) بەڵا ئەوە هەموو بووە هەتاکوو کتێبانی پێغەمبەران تەواو ببن.» ئەو وەختی هەموو شاگردان ئەویان بەجێ هێشت و هەڵاتن.

57) و ئەوانەی کە یەسووعیان گرتبوو بردیانە کن قیافا، کاهینی گەورە، لە کوێ کە خوێندەواران و پیران خڕ ببوونەوە.

58) و پیترۆس لە دوورەوە وەدوای وی کەوت هەتا حەساری کاهینی گەورە و چوو ژوورێ و دەگەڵ خزمەتکاران ڕۆنیشت هەتاکوو ئاخیری ببینێ.

59) بەڵا کاهینانی گەورە و هەموو مەجلیسی کەیخودایان لە شایەدی درۆ لەسەر یەسووع دەگەڕان هەتاکوو بیکوژن.

60) و پەیدایان نەدەکرد، هەر چەند زۆر شایەدانی درۆزن هاتنە پێش، بەڵا دە ئاخرێدا دوو هاتنە پێش.

61) کوتیان: ئەوە کوتوویە: «دەتوانم هەیکەلی خوڵای بڕوخێنم و بە سێ ڕۆژان دروستی بکەمەوە.»

62) و کاهینی گەورە هەڵستا و بە وی گوت: «ئەرێ هیچ جواب نادەی؟ ئەوانە لەسەر ئەتۆ شایەدی دەدەن؟»

63) بەڵا یەسووع بێدەنگ بوو و کاهینی گەورە جوابی دا و بە وی گوت: «بە خوڵای زیندوو سوێندت دەدەم کە ئەگەر ئەتۆی ئەو مەسیح کوڕی خوڵای بە مە بڵێ.»

64) یەسووع بە وی گوت: «ئەتۆ کوتت، بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: لەوەی پاش کوڕی ئینسانی دەبینن کە لە لای ڕاستی قووەتێ ڕۆدەنیشێ و لەسەر هەورانی ئاسمان دێ.»

65) ئەو وەختی کاهینی گەورە جلێ خۆی دڕی دەیگوت: «کفری کرد، ئیدی چی ئیحتیاجمان بە شایەدان هەیە؟ ئەوەتا ئەوێستا کفروو بیستووە.

66) چی فکر دەکەن؟» و ئەوان جوابیان دا و کوتیان: «لایقی مردنێیە.»

67) ئەو وەختی تفیان دە ڕووی ویدا کرد و مستیان لێ دا و هێندێک زللەیان لێ دا.

68) دەیانگوت: «بە مە پێغەمبەریەتی بکە، ئەی مەسیح، ئەوە کێیە کە لە تۆی دا؟»

69) بەڵا پیترۆس لە دەرێ دە حەسارێدا ڕۆدەنیشت. و قەرواشێک هاتە کن ئەوی دەیگوت: «ئەتۆش دەگەڵ یەسووع جەلیلی بووی.»

70) بەڵا لە ڕووی هەمووان حاشایی کرد، دەیگوت: «نازانم چی دەڵێی.»

71) و کە وەدەر کەوتە داڵانی یەکی دیکە ئەوی دی و بە وانی گوت کە لەوێ بوون، ئەوە دەگەڵ یەسووع ناسری بوو.

72) و دیسان حاشایی کرد بە سوێندێکی، ئەو پیاوەی ناناسم.

73) و لە پاش کەمێکی ئەوانەی کە لەوێ ڕاوەستابوون هاتنە پێش و بە پیترۆسیان گوت: «بەڕاستی ئەتۆش لە وانی چونکە قسەکردنی تۆش ئاشکرات دەکا.»

74) ئەو وەختی دەستی پێ کرد کە لەعنەت بکا و سوێند بخوا ئەو پیاوەی ناناسم. و جێبەجێ کەڵەباب خوێندی.

75) و پیترۆس ئەو قسەی یەسووعی وەبیر هاتەوە کە کوتبووی: «لە پێش ئەوەیدا کە کەڵەباب بخوێنێ، سێ جار لە من حاشا دەکەی و وەدەر کەوتە دەرێ و بە تاڵی گریا.»