باب ٢٤

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 6 دقیقه  316 مشاهده

1) و یەسووع لە هەیکەلێ وەدەر کەوت و دەڕۆیی و شاگردانی وی هاتنە لە وەی پاش قەت ئەمن نابینن هەتا بڵێن: مەمبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی پێش هەتاکوو عیماراتی هەیکەلی بە وی نیشان بدەن.

2) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەرێ ئەو هەموو چتانە نابینن؟ ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لێرە بەرد لەسەر بەرد قەت نامێنێ کە نەڕوخێندرێ.»

3) و کە ئەو لەسەر کێوی زەیتوونی ڕۆدەنیشت شاگردان هاتنە کن ئەوی بەتەنێ دەیانگوت: «بە مە بڵێ کەنگێ ئەوانە دەبن؟ و نیشانەی هاتنی تۆ و ئاخیری دنیایێ چی دەبێ؟»

4) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «هۆشیار بن کە هیچکەس ئەنگۆ هەڵنەخەڵەتێنێ.

5) چونکە زۆران بە نێوی من دێن و دەڵێن: «ئەمنم مەسیح» و زۆران هەڵدەخەڵەتێن.

6) و کە لە شەڕان و خەبەری شەڕان دەبیێن، هۆشیار بن مەشێوێن، چونکە لازمە کە ببێ بەڵا هێشتا ئاخیری نییە.

7) چونکە میللەت لەسەر میللەت ڕاست دەبێتەوە و پادشایەتی لەسەر پادشایەتی و قاتییان و زلزلان دە جێ جێیاندا دەبن.

8) بەڵا هەموو ئەوانە هەوەڵی ژانانن.

9) ئەو وەختی ئەوان ئەنگۆ بە ئەزیەتی تەسلیم دەکەن و ئەنگۆ دەکوژن و لەکن هەموو میللەتان دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من.

10) و ئەو وەختی زۆران هەڵدەنگوترێن و یەکتری تەسلیم دەکەن و یەکتری دەبوغزێنن.

11) و زۆر پێغەمبەرانی درۆزن هەڵدەستن و زۆران هەڵدەخەڵەتێنن.

12) و لەبەر زۆربوونی بێ شەریعەتی، مەحەبەتی زۆران سارد دەبێ.

13) بەڵا ئەوەی کە هەتا ئاخیرێ سەبرێ بکا، ئەو خەڵاس دەبێ.

14) و ئەو ئینجیلەی پادشایەتی دە هەموو دنیایدا وەعز دەکرێ بۆ شایەدی بۆ هەموو میللەتان و ئەو وەختی ئاخیری دێ.

15) دەنا وەختێکی «ناحەزی وێرانی» کە بە دەستی دانیاڵ پێغەمبەر کوتراوە، دە جێی موقەدەس ڕاوەستاو دەبینن.

16) (ئەوەی کە دەیخوێنێ با بفامێ)، ئەو وەختی ئەوانەی کە دە یەهودییەدان با هەڵێن بۆ کێوان.

17) ئەوەی کە لەسەر بانیە، با نێتە خوارێ کە چتانی لە ماڵی خۆی هەڵبگرێ.

18) و ئەوەی کە دە زەویدایە، با نەگەڕێتە پاشەوە کە جلی خۆی هەڵبگرێ.

19) ئەمما وای بۆ ئاوسان و شیردەران دەو ڕۆژانەدا.

20) بەڵا دوعا بکەن کە هەڵاتنی ئەنگۆ دە زستان یان دە شەمۆیدا نەبێ.

21) چونکە ئەو وەختی وەها تەنگانەیەکی گەورە دەبێ کە وەکوو ئەوی لە هەوەڵی دنیا هەتا ئەوێستا نەبووە، نەخێر قەتیش نابێ.

22) و ئەگەر ئەو ڕۆژانە کورت نەکرابان هیچ گیانێک خەڵاس نەدەبوو، بەڵا لەبەر هەڵبژێراوان ئەو ڕۆژانە کورت دەکرێن.

23) ئەو وەختی ئەگەر کەسێک بە ئەنگۆ بڵێ: «ئەوەتا مەسیح لێرە یان لەوێیە، باوەڕ مەکەن.»

24) چونکە مەسیحانی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن ڕاست دەبنەوە و نیشانان و عەجایبانی گەورە دەکەن وەها کە ئەگەر مومکین ببێ هەڵبژێراوانیش هەڵدەخەڵەتێنن.

25) ئەوەتا دە پێشدا بە ئەنگۆم گوتووە.

26) دەنا ئەگەر بە ئەنگۆ بڵێن ئەوەتا دە چۆڵێدایە، وەدەر مەکەون، ئەوەتا دە خەڵوەتییاندایە باوەڕ مەکەن.

27) چونکە وەکوو بروسکە لە ڕۆژهەڵاتێ وەدەر دەکەوێ و هەتا ڕۆژئاوای دیارە، هەر وا هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.

28) هەر جێیەکی کە کەلاکێ بێ، لەوێ داڵان خڕ دەبنەوە.

29) و جێ بەجێ لە پاش تەنگانەی ئەو ڕۆژانەی، ڕۆژ تاریک دەبێ و مانگ ڕووناکایی خۆی نادا و ئەستێران لە ئاسمانێ بەر دەبنەوە و قووەتانی ئاسمانان دەلەرزن.

30) و ئەو وەختی نیشانەی کوڕی ئینسانی لە ئاسمانێ دیار دەبێ، و ئەو وەختی هەموو عالمانی ئەرزێ شینێ دەکەن و کوڕی ئینسانی دەبینن کە لەسەر هەورانی ئاسمان بە قووەت و جەلالی گەورە دێ.

31) و مەلایکەتانی خۆی دەنێرێ بە کەرەنایەکی گەورە و هەڵبژێراوانی وی خڕ دەکەنەوە لە چوارلایان، لەو پەڕی ئاسمانێ هەتا ئەو پەڕی دیکە.

32) بەڵا لە دارە هەنجیری ئەو مەسەلەی فێر بن: وەختێکی لکی وی شیرەدار بووە و گەڵای دەر دەکا، دەزانن کە هاوین نیزیکە.

33) هەر واش ئەنگۆ وەختێکی هەموو ئەو چتانە دەبینن بزانن کە نیزیکە لە بەر دەرکەی.

34) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەو سلسلە قەت ڕانابرێ هەتا ئەو چتانە هەموو دەبن.

35) ئەرز و ئاسمان ڕادەبرن بەڵا کەلامی من قەت ڕانابرن.

36) بەڵا ئەو ڕۆژە و سەعاتە کەس نازانێ نە مەلایکەتانی ئاسمانێ و نە کوڕ، بێجگە لە باب تەنیا.

37) چونکە چلۆنێکی ڕۆژانێ نوح بوون، هەر واش هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.

38) چونکە چلۆنێکی دەو ڕۆژانەدا کە لە پێش تۆفان بوون دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، مارەیان دەکرد و مارە دەکران هەتا ئەو ڕۆژەی نوح وەژوور گەمێ کەوت.

39) و نەیانزانی هەتا تۆفان هات و هەموویانی برد، هەر واش هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.

40) ئەو وەختی دوو دە زەوییەکیدا دەبن، یەکێک دەستێندرێ و یەکێک بەجێ دەهێشترێ.

41) دوو ژن دەستاڕێ دەکەن، یەکێک دەستێندرێ و یەکێک بەجێ دەهێشترێ.

42) دەنا بە خەبەر بن چونکە نازانن دە کێهە ڕۆژەدا ڕەببی ئەنگۆ دێ.

43) بەڵا ئەوەی بزانن کە ئەگەر خانەخوێ بیزانیبایە دە کێهە نۆبەیدا دز دێ، بە خەبەر دەبوو و نەیدەیێشت کە ماڵی وی کون بکرێ.

44) لەبەر ئەوەی ئەنگۆش حازر بن، چونکە دەو سەعاتەیدا کە فکر ناکەن کوڕی ئینسانی دێ.

45) دەنا کێیە ئەو عەبدەی ئەمین و عاقڵ کە ئاغا لەسەر ئەهلی ماڵی خۆی داناوە هەتاکوو خۆراکی دە وەختی خۆیدا بە وان بدا؟

46) خۆزگە بەو عەبدەی کە ئاغای وی وەختێکی دێ دەبینێ کە وەها دەکا.

47) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەوی لەسەر هەموو ماڵی خۆی دادەنێ.

48) بەڵا ئەگەر ئەو عەبدی خراپ دە دڵی خۆیدا بڵێ: «ئاغای من درەنگێ دەکا»؛

49) و دەست پێ دەکا کە لە هاواڵ نۆکەرانی خۆی بدا و کە بخوا و بخواتەوە دەگەڵ مەستان.

50) ئاغای ئەو عەبدەی دێ دە ڕۆژێکیدا کە چاوەنۆڕ نەبێ و دە سەعاتێکیدا کە نەزانێ.

51) و ئەوی دوو لەت دەکا و بەشی وی دەگەڵ ڕیاکاران دادەنێ، لەوێ گریان و چیڕاندنی دەدانان دەبێ.