باب ٢٣
1) ئەو وەختی یەسووع دەگەڵ خەڵکی و دەگەڵ شاگردانی خۆی قسەی کرد؛
2) دەیگوت: «خوێندەواران و فەریسیان لەسەر کورسی مووسا ڕۆنیشتوون.
3) دەنا هەر چی کە بە ئەنگۆ بڵێن بیکەن و ڕایبگرن، بەڵا وەکوو عەمەلانی وان مەکەن، چونکە دەیڵێن و نایکەن.
4) بەڵا بارانی گران و زەحمەت بۆ هەڵگرتنی دەبەستن و لەسەر شانانی خەڵکی دادەنێن، بەڵا ئەوان نایانەوێ کە بە قامکی خۆیان ئەوان ببزوێنن.
5) و هەموو عەمەلانی خۆیان دەکەن هەتاکوو لە خەڵکی ببیندرێن، چونکە تێفیلینانی خۆیان پاک دەکەن و «صیصیت»ان گەورە دەکەن.
6) و پێیان خۆشە جێی ژوورۆ دە میمانیاندا و کورسیانی بەرە ژوور دە کەنێشتاندا.
7) و سڵاوان دە مەیداناندا و لە خەڵکی بە ڕەب بانگ بکرێن.
8) بەڵا ئەنگۆ بە ڕەب بانگ مەکرێن، چونکە مامۆستای ئەنگۆ یەکێکە و ئەنگۆ هەمووتان بران.
9) و بە هیچ کەس لەسەر ئەرزێ بە بابی خۆتان بانگ مەکەن چونکە بابی ئەنگۆ یەکێکە، ئەوی کە دە ئاسماندایە.
10) و ئەنگۆ بە «مورشید» بانگ مەکرێن، چونکە مورشیدی ئەنگۆ یەکێکە یەعنی مەسیح.
11) بەڵا ئەوەی کە گەورەترە لەنێو ئەنگۆ خزمەتکاری ئەنگۆ دەبێ.
12) و هەر کەس کە خۆی بڵند بکا، نەوی دەکرێ و هەر کەس خۆی نەوی بکا بڵند دەکرێ.
13) بەڵا وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دەرکەی پادشایەتی ئاسمان لەسەر ڕووی خەڵکی دەبەستن، چونکە ئەنگۆ وەژوور ناکەون و ئەوانەی کە وەژوور دەکەون نایەڵن کە وەژوور بکەون.
14) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە ماڵانی بێوەژنان قوت دەدەن و بە ڕیایێ نوێژانی درێژ دەکەن. لەبەر ئەوەی دیوانی گرانتر وەردەگرن.
15) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە بەحر و بەر دەگەڕێن کە یەک مورید پەیدا بکەن، و وەختێکی پەیدا بۆوە ئەوی دوو جار زیاتر لە خۆتان بە کورەی جەهەنەمێ دەکەن.
16) وای بۆ ئەنگۆ ئەی بەڵەدکەرانی کوێر کە دەڵێن: «هەر کەس کە بە هەیکەلی سوێند بخوا چتێک نییە، بەڵا هەر کەس کە بە زێڕی هەیکەلی سوێند بخوا قەرزدارە.»
17) ئەی ئەحمەقان و کوێران، کێهە گەورەترە، زێڕ یان هەیکەلێ کە زێڕەکەی موقەدەس دەکا؟
18) و هەر کەس کە بە مەزبەحی سوێند بخوا چتێک نییە بەڵا هەر کەس کە بە دیاری کە لەسەر ئەویە سوێند بخوا، قەرزدارە.
19) ئەی کوێران، کێهە گەورەترە، دیاری یان مەزبەحێ کە دیارییەکەی موقەدەس دەکا؟
20) دەنا ئەوەی کە بە مەزبەحێ سوێند بخوا بە وی و بە هەموو چتی کە لەسەر ئەویە سوێند دەخوا.
21) و ئەوەی کە بە هەیکەلی سوێند بخوا، بە وی و بە ئەوەی کە دە وێدا ساکینە سوێند دەخوا.
22) و ئەوەی کە بە ئاسمانێ سوێند بخوا بە تەختی خوڵای و بە ئەوەی کە لەسەر ئەوێ ڕۆنیشتووه سوێند دەخوا.
23) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دە یەکی نەعنە و شویت و زیرە دەدەن و ئەو چتانەی گرانتری شەریعەت یەعنی عەداڵەتی و ڕەحم و ئەمینیو بەجێ هێشتووە. بەڵا ئەوانە لازمە کە بەجێ بێنن و ئەوانەی دیکە کە بەجێ نەیەڵن.
24) ئەی بەڵەدکەرانی کوێر کە مێشوولەی دەپاڵێون بەڵا وشتری قوت دەدەن.
25) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دەرەوەی جامی و بۆشقاپی پاک دەکەن بەڵا دە ژوورێدا پڕن لە زوڵم و بێ حیسابی.
26) ئەی فەریسی کوێر، هەوەڵێ ژووری جامی پاک بکە هەتاکوو دەرەوەی ویش پاک ببێ.
27) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان ئەی ڕیاکاران چونکە ئەنگۆ بە قەبرانی سپیکراو دەشوبهێن، کە لە دەرەوە جوان دیارن بەڵا لە ژوورەوە لە ئێسکی مردووان و هەموو پیسیەتی پڕن.
28) هەر وا ئەنگۆش لە دەرەوە بۆ خەڵکی سادق دیارن، بەڵا دە ژوورێدا پڕن لە ڕیای و بێ شەریعەتی.
29) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان ئەی ڕیاکاران چونکە قەبرانی پێغەمبەران دروست دەکەن و جێی قەبرانی سادقان دەڕازێننەوە و دەڵێن:
30) «ئەگەر ئەمە دە ڕۆژانی باپیرانی خۆمان ببوایین، دەگەڵ ئەوان دە خوێنی پێغەمبەراندا شەریک نەدەبووین.»
31) دەنا شایەدی لەسەر خۆتان دەدەن کە ئەولادی قاتڵانی پێغەمبەرانن.
32) ئەنگۆش کێلی باپیرانی خۆتان پڕ بکەن.
33) ئەی ماران و ئەولادی مارە گەورەکان لە حوکمی جەهەنەمێ چلۆن هەڵدێن؟
34) لەبەر ئەوەی ئەوەتا ئەمن پێغەمبەران و عاقڵان و خوێندەواران دەنێرمە کن ئەنگۆ، هێندێک لە وان دەکوژن و لە سێدارەی دەدەن و هێندێک لە وان دە کەنێشتانی خۆتاندا قامچی لێ دەدەن و لە شار بۆ شار دەریان دەکەن.
35) وەها کە هەموو خوێنی سادق کە لەسەر ئەرزێ ڕژاوە بە سەر ئەنگۆ بێ لە خوێنی هابیلی سادق، هەتا خوێنی زەکەریا کوڕی بەرخیا کە ئەنگۆ لە مابەینی هەیکەلێ و مەزبەحێدا کوشت.
36) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەموو ئەو چتە لەسەر ئەو سلسلەی دێ.
37) ئەی ئورشەلیم، ئورشەلیم کە پێغەمبەران دەکوژی و ئەوانەی کە ناردراونە کن ئەتۆ بەردەباران دەکەی، چەند جاران ویستم کە منداڵانی تۆ خڕ بکەمەوە، چلۆنێکی مریشک جوچکانی خۆی لەبن باڵانی خڕ دەکاتەوە و نەتانویست.
38) ئەوەتا ماڵوو بۆ ئەنگۆ وێران دەمێنێ.
39) چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم: ڕەب دێ.»