باب ٢٢

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 5 دقیقه  558 مشاهده

1) و یەسووع جوابی دا و دیسان بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسەی کرد دەیگوت:

2) «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە پادشایەکی کە بۆ کوڕی خۆی داوەتێکی کرد.

3) و خزمەتکارانی خۆی نارد کە بانگێشتراوان بۆ داوەتێ بانگ بکەن و ئەوان نەیانویست کە بێن.

4) دیسان خزمەتکارانی دیکەی نارد، دەیگوت: «بە بانگێشتراوان بڵێن: ئەوەتا کاوەڵتوونی خۆمم حازر کردووە، گایان و پەروارییانی من کوژراونەوە، و هەموو چت حازرە، وەرن بۆ داوەتێ.»

5) بەڵا ئەوان بێ باکییان کرد و ڕێی خۆیان گرت، یەکێک بۆ زەوی خۆی و یەکی دیکە بۆ تجارەتی خۆی چوو.

6) و ئەوانی کە مان خزمەتکارانی وییان گرت، بێ حورمەتییان کرد و کوشتیانن.

7) بەڵا پادشا ڕقی هەڵستا و لەشکەرانی خۆی نارد و ئەو قاتڵانەی هیلاک کرد و شاری وانی سووتاند.

8) ئەو وەختی بە خزمەتکارانی خۆی گوت: «داوەت حازرە، بەڵا بانگێشتراوان لایق نەبوون.

9) دەنا بچنە سەر چوارڕێیان و هەر کامێکی کە پەیدا بکەن بۆ داوەتێ بانگ بکەن.»

10) و ئەو خزمەتکارانە وەدەر کەوتن لەسەر ڕێیان و هەمووان کە پەیدایان کرد خڕیان کرد، خراپان و چاکانیش و ماڵی داوەتێ لە میوانان پڕ بوو.

11) و کە پادشا هاتە ژوورێ بۆ دیتنی ئەوانەی کە لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون پیاوێکی لەوێ دی کە جلی داوەتی دەبەر نەکردبوو.

12) بە وی گوت: «ئەی دۆست، چلۆن هاتوویە ژوور ئێرە کە جلی داوەتت نییە؟» بەڵا ئەو بێدەنگ بوو.

13) ئەو وەختی پادشا بە خزمەتکارانی گوت: «دەستان و پێیانی وی ببەستن و ئەوی باوێژنە تاریکایی دەرێ، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.

14) چونکە بانگێشتراوان زۆرن، بەڵا هەڵبژێراوان کەمن.»

15) ئەو وەختی فەریسیان ڕۆیین و تەگبیریان کرد کە چلۆن ئەوی بە قسە بگرن.

16) و شاگردانی خۆیان دەگەڵ هێرۆدیانیان ناردە کن ئەوی دەیانگوت: «ئەی مامۆستا دەزانین کە ئەتۆ ڕاستی و ڕێی خوڵای بە ڕاستی فێر دەکەی و کە دەربەندی کەس نی، چونکە تەماشای ڕووی خەڵکی ناکەی.

17) دەنا بە مە بڵێ: چی فکر دەکەی؟ ئەرێ دروستە کە سەرانەی بە قەیسەری بدەین یان نە؟»

18) بەڵا یەسووع خراپیی وانی زانی و کوتی: «ئەی ڕیاکاران، بۆچی ئەمن تەجرەبە دەکەن؟

19) پوڵی سەرانەی بە من نیشان بدەن.» و ئەوان دینارێکیان هێنا کن ئەوی.

20) و بە وانی گوت: «ئەو شکڵ و خەتە ئی کێیە؟»

21) کوتیان، ئی قەیسەری. ئەو وەختی بە وانی گوت: «دەنا چتی ئی قەیسەری، بە قەیسەری بدەن و چتی ئی خوڵای بە خوڵای.»

22) و کە ئەوەیان بیست عەجایب مان و ئەویان بەجێ هێشت و ڕۆیین.

23) هەر دەو ڕۆژەیدا سدوقیان هاتنە کن ئەوی، ئەوانەی کە دەڵێن کە قیامەت نییە و لێیان پرسی؛

24) دەیانگوت: «ئەی مامۆستا، مووسا کوتی ئەگەر کەسێک بێ ئەولاد بمرێ برای دەبێ ژنی وی بێنێ و تۆ بۆ برای خۆی هەڵبستێنێ.

25) لەکن ئەمە حەوت برا هەبوون و ئی هەوەڵێ ژنێکی هێنا و مرد و کە تۆی نەبوو ژنەکەی بۆ برای خۆی بەجێ هێشت.

26) هەر واش ئی دوویەم و ئی سێیەم هەتا ئی حەوتەم.

27) و ئاخیری هەمووان ژنەکەش مرد.

28) دەنا دە قیامەتیدا ژنی کێهە لەو حەوتانە دەبێ؟ چونکە هەموویان ئەویان ببوو.»

29) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەنگۆ خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن، نە کتێب دەزانن و نە قووەتی خوڵای.

30) چونکە دە قیامەتێدا نە مارە دەکەن و نە مارە دەکرێن، بەڵا وەکوو مەلایکەتانن کە دە ئاسماندان.

31) بەڵا بەحسی قیامەتی مردووان ئەرێ نەتان خوێندووە ئەو چتەی کە بە ئەنگۆ کوتراوە لە خوڵای کە دەڵێ:

32) ئەمنم خوڵای ئیبراهیم و خوڵای ئیسحاق و خوڵای یەعقوب، ئەو خوڵای مردووان نییە، بەڵا ئی زیندووان.»

33) و کە خەڵکی ئەوەیان بیست، لە تەعلیمی وی مات بوون.

34) بەڵا فەریسیان وەختێکی بیستیان کە سدوقیانی بێدەنگ کردبوو پێکەوە خڕ بوونەوە.

35) و یەکێک لە وان کە شەرعزان بوو، هەتاکوو ئەوی تەجرەبە بکا، لێی پرسی.

36) «ئەی مامۆستا، دە شەریعەتدا کێهە حوکم گەورەترە؟»

37) و ئەو بە وی گوت: «دەبێ ڕەب خوڵای خۆت بحوببێنی بە هەموو دڵت، بە هەموو گیانت و بە هەموو فکرت.

38) ئەوەیە حوکمی هەوەڵ و گەورە.

39) و ئی دوویەم وەکوو ئەوەیە: دەبێ جیرانی خۆت خۆش بوێ وەکوو خۆت.

40) لەسەر ئەو دوو حوکمانە هەموو شەریعەت و پێغەمبەران هەڵداوەسن.»

41) و کە فەریسیان خڕ بوونەوە، یەسووع لە وان پرسیاری کرد؛

42) دەیگوت: «ئەنگۆ چی فکر دەکەن بەحسی مەسیحێ؟ ئەو کوڕی کێیە؟» بە وییان گوت: «ئی داوود.»

43) بە وانی گوت: «دەنا داوود دە ڕوحدا چلۆن ئەوی بە ڕەب بانگ دەکا و دەڵێ:

44) ڕەب بە ڕەبی من کوتی: لە لای ڕاستی من ڕۆنیشە هەتا دوژمنانی تۆ لەبن پێیانی تۆ دابنێم.

45) دەنا ئەگەر داوود ئەوی بە ڕەب بانگ دەکا، چلۆن کوڕی وییە؟»

46) و هیچکەس نەیدەتوانی کە قسەیەکی بە وی جواب بدا، و لە ئەو ڕۆژییەوە کەسێک نەیدەوێرا ئیدی پرسیاری لێ بکا.