یاران، هامسەران، هامفەرد فەردم
از کتاب:
کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند
اثر:
فقی قادر هموند (1830-1890)
2 دقیقه
554 مشاهده
یاران، هامسەران، هامفەرد فەردم
ئەگەر تەقدیر بی جە ناکام مەردم
با قەومان بەیان دەورم بگێران
جە نەزم ئێران پەرێم بچڕان
دەورم بگێران بە شادی و مەزاق
سێ ڕۆژ وەر جە مەرگ بێونان تفاق
سیاماڵ هەڵدەن لە جای ڕاسایێ
چوار قوڕنەش پاک کەن چون جاگەی شایێ
ناسک نازداران پۆیلە وە سەران
تاوێ وەی حوججەت شینم بکەران
تاوێ وەی حوججەت بکەران شینم
زڕەی پۆیلەشان نە جای یاسینم
چوار قوڕنەی سیاماڵ جەواسمتن نامشخص ئاو دەن
عەجووزان لەناو شیوەنم قاو دەن
ئاخ بۆ قەومێ هەم برا و هەم خوێش
بلۆ وە تەعجیل جواو بدۆ پێش
گۆنای گوڵخونچەش هەڵکەنۆ جە بێخ
ئەگریجە و خاڵان گشت بووڕێ وە تێخ
جە دوور دیاری دا باڵای شۆڕ ئەندام
گۆنای گوڵخونچەش مەکەرۆ وە زام
چەپێ لەو زوڵف سیاقازمە
بنیە نە دەستم وە من لازمە
یاران، هامسەران، وەسیەتم ئێدەن
لە دمای یاسین وەسیەتم ئێدەن
وەختێ کە مردم چوار دەورم چۆڵ بۆ
لە دمای یاسین زوڕنا و دەهۆڵ بۆ
دەنگم مۆر مەبۆ لە سیاماڵان
نامم وە خوتبەی واوەیل مەوانان
مەیتم هۆڵگیران وەی بەرانبەردا
هەر کە دڵسۆزەن مەدا وە سەردا
مەیتم بنیەن بان ئەسپ چوارچۆدا
تەسلیم کەن وە خاک مەزار نۆدا
ئەترسم بمرم جای قەورم غار بۆ
قەورکەران جە دەس قەورم بێزار بۆ
ئەنکیر و مونکیر مەیان وە سەرین
مەپەرسان ئەحواڵ دەفتەر وەرین
ئەنکیر مەواچۆ ئەی فەقێ شێتە
جە دنیای فانی تۆ چێشت کەردە؟
واتم عومر لە دەور چواردە ساڵان بیم
دایم لە تەعریف سۆسەن خاڵان بیم
ئیستە نە هەفتا و هەشتا ویەردەن
غەیر جە مەدح خاڵ هیچم نەکەردەن
ئەنکیر مەواچا کەسێ وا ساف بۆ
لە گشت بابەتێ گوناحش عاف بۆ
یە وەسیەتنامەی ئەی «فەقێتخلص» شێتە
ئەنکیر و مونکیر سا کەیف وێتە