هەر لە زەمی «حەسەن دەدە»دا
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
575 مشاهده
چی بکەم لەگەڵ ئەم چەرخە، کە ئەو ماکەر و دێڵە
ساحیبی دیوەخان و کەر و ماین و چێڵە
تەیارە شکێنێکی هەیە، لوولەی چەرمین
ئەستوون شکەنە، دوگمەلییە گوڵخەنی فێڵە
دەستێکی هەیە، ڕەندە بە ئێکرام و تەوازع
مەعموورە لە سایەی فەرەحە، ئابادی جەحێڵە
وەقتێ بە تگە دێت و دەکا ئارەزووی دان
وەک بزنی بەراویتە، هەموو پاشی کەمێڵە
حاشا لە قەزایە کە ئەوە زابتەیانە
بەد جەهرە، وەک پیرەزەندیی مەندیی خێڵە
بۆ شانی حکومەت ئەسەفە، سووکییە قوربان
حاکم بە سەری خۆت؛ ئەوە لەم شارە مەهێڵە
حەییالە لە مەیدانی ئیتاعەت بە دەلاکی
ئەو کوونییە شەرمی نییە، بەو ڕیش و سمێڵە
زانیومە لەبەر خاتری کێ سەرفی نەزەرتە
«ئەو» بەدترە لەم، چەرخی دەنی چەوت و چەوێڵە
«میرزاتخلص» چ دەڵێی چەرخی دەنی دوون پەرستە
مەردی چ نییە، تالع و ناوچاو تەوێڵە