دیسانەوە لەبارەی سیاسەتی «حەسەن دەدە»وە لە ناوچەی پژدەردا
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
2 دقیقه
537 مشاهده
ئەوا نزدیکە وەقت و مەوسمی تەعدادی ئەغنامە
تەماشای وەزعی دەوران کەن؛ نەتیجە چەندە ناکامە
شەفیق مەئمووری پژدەر بێ و حەسەن بۆ مەنگوڕی زوودی
عیتاب ناکەم لە حاکم من، لەگەڵ والیی بەغدامە
حەسەن چۆن لایقی شەئنی هەیە بۆ سلکی مەئموورات
وەجاخ و مامەش و مەنگوڕ، لە سایەی جوملە بەدنامە
چ قۆناغێ نەماوە؛ ئەو سەرێکی تیا نەدا یا دوو
لە تەحسیلاتی ئەشعار و لە تەخمیندا بە ئەقدامە
دەبێ چۆنم تەساڵح بێ؟ لەگەڵ کوێخایەکەی شێنێ
کە خوێنی کۆنی، هێشتاکوو نەداوە؛ تازە داوامە
ئومووری میللەت و زەبتی قەزا و مالییە یەکسەر
لە زەبت و حوکمی ئەو دایە، لەبەر ئەم وەزعە دەعوامە
گوزەشتە چوو لەدەس سەرفی نەزەر، بێ موقتەزا وایە
بە هەر نەوعێ کە بوو ڕابورد ئەمن ترسی لەمەو لامە
بە مردن گەر نەجاتم بێ، لەدەس ئەم ئابڕووچوونە
بە وەڵڵاهی ڕەزامەندم؛ لە داغ ئەو کۆنە پسمامە
ئەگەرچی ئیفتیخارە، نیسفی میللەت بۆتە عەشرەتمان!
ئەمن خوێشایەتی ناکەم، دەرم کەن لەم دەر و بانە
ڕەفیقان موتەحید بن ئێوە، بەسیە ئابڕوومان چوو
زەمانێکە لە عالەمدا بە مەردی ڕەبتی ئیعلامە
ئەگەر حاکم قوبوڵ کا «مِنْ بَعْدْعربی» من کاتبی ناکەم
دڵم هێندە لە حیرەتدا تەحەیور ماوە سەرسامە
قەڵەم یارایی تەحسینی حەسەن حوسنی نییە چ بکەم
«غەفوورتخلص» بێ جا دەکەی هەرچی دەڵێی مەمدوحی ئاغامە