مبحث الایمان بالیوم الآخر و علامات الآخرة
از کتاب:
عەقیدەی مەرزیە
اثر:
مولوی (1806-1882)
2 دقیقه
752 مشاهده
«حَمداً لَهعربی» بەو یاد دەڕۆت بە ئەمین
یەومی ئاخیریچ ئەسڵی پەنجەمین
«دارالعملعربی»ە نەشئەی ئوولەوی
«دارالجزاعربی»یە نەشئەی ئوخرەوی
نەوبەی ئەو ڕۆی، نەوبەی ئەمیچ تێ
عەلاماتی هەن یەک یەک دەشێ بێ
یەکێکیان بەعسەت نەبیی خۆمان بوو
ئاخر پێغەمبەر ئاخر زەمان بوو
خورووجی مەهدی لە ولدی حەسەن
سەرزەمین دەکا پڕ عەدل و مەئمەن
فی مُدَّتِهِ خُلفُ الٲئمةعربی
وَ قد يَؤُمُّ هذه الٲمَّةعربی
حەزرەتی عیسا هەم دەیێتە خوار
چون تابیعە بۆ سەییدی موختار (س)
«ٳظهاراً لِذاعربی» بۆ خەواسّ و عام
قد يقتدی والمهدِیّ ٳمامعربی
ئەر بعدەز چەندێ لێیان بوو تاقی
تابیعە و هەر شەرع خۆمانە باقی
بینا بەر تەقدیم فازیل لە مەفزوول
عیسا ئیمام بێ جەمعێکە مەقبوول
«ما ٲمكنعربی» لە لای ئەهالیی کەمال
یەقین چاکترە ئیعمال لە ئیهمال
خورووجی دەججال مەسیحی ئەعوەر
تێت بە دنیادا بە سواریی کەر
یەئجووج و مەئجووج هەم «دابّة الارضعربی»
دوخان تێ دەگرێ دنیا توول و عەرز
لە مەغریبەوە هەڵاتنی خۆر
سێ خوسووف دەبەن با بتبێ خەبەر
یەک لە لای مەشریق، لە لای مەغریب یەک
یەک لە جەزیرەی عەرەبدا بێ شەک
ئارێ لە یەمەن هەم دەیێتە دەر
خەڵقی دەپێچێ بۆ تەرەف مەحشەر
عەلامات زۆرن قسەی لێ ناکەین
بەیانی ئەحواڵ بەرزەخ بێتە بەین
مەعلووم لە ئالای یەکێ حەیاتە
بەڵێ ئالای گشت ئالای مەماتە
وەسیلەی مەهین «متاعّ قليلعربی»
ڕێسی دینی میهین «مطاعّ جليلعربی»
خوسووس کە حەیات پەنجەی دا لە عوود
هەس نەوای سیوای لە «ٲناالموجودعربی»
نە ئولووهییەت حەق حەق هووەیداس
نە عوبوودییەت خالیسەی پەیداس
بێڵان، دیت چلۆن دەنەوییەوە؟!
چەپە ڕاست بنێت بە زەوییەوە
سائیل و موجیب با حەق هەر خۆی وێ
ڕوو بنوێنێ و کار موددەعی تەی وێ
کە کەوتە لاوە ماسی کەم نم بوو
تەقابوڵ لاچوو چی زەڕڕە گوم بوو
مەوج و تەشاوی گشت چوونە لاوە
دەریا ساف، خورشید هەر وەک خۆی ماوە
چاوی بەسیرەت ئێمە مژمۆرە
ئەگەر نە پێشڕەو عیزرائیل زۆرە
ڕوینی یاران گشت وە دڵگیری
بگردنی عومر، زەعیفی و پیری
هەموو پێت دەڵێن: چاوت وا تێوە
تەدارەک بکە زوو بێ بە ڕێوە