مبحث افعال الله و حکمتهِ

از کتاب:
عەقیدەی مەرزیە
اثر:
مولوی (1806-1882)
 2 دقیقه  845 مشاهده
هەرچی ئەفعالی «ربّ العزةعربی»ن
گشتی بێ غەرەز، «بلا علةعربی»ن
ئەمما پڕ حیکمەت، پڕ مەنفەعەتن
لە عەبەس خاڵی پڕ مەسڵەحەتن
تەئویلی دەکەین، وەک خۆش کەلامان
هەر عیللەتێ وەهم ببرێ لە لامان
«في الآية ٲو في الحديث افهمِعربی»
«بالمصالحِ و بالحكمِعربی»
هەر چی وجوودی پێ دریاوێ
لە هەر چی و هەر تەرز دانریاوێ
«من حيثُعربی» کە عیلم حەق موتقینییە
ئیرادەی ئەوی موخەسسیسییە
قودرەتی ئەوە کە موبریزییە
ئەم سیفاتیچە نوقسانی نییە
هەروەها دەوێ و مەوقیعی خۆیە
لەوە بەدیعتر نییە کە هەیە
«مالك الملكعربی»ی بە حەقی بێ ڕەیب
حەکیم و عەلیم «بلانقصعربی» و عەیب
قودرەتی کە دەس دەرێرێ لە جەیب
تەسەڕڕوف کا موڵک شەهادەت و غەیب
بە قەبز ئەر بە بەست، زەحمەت یا ڕەحمەت
ئەر لوتف و نیعمەت، ئەر عونف و نەقمەت
هەمووی حیکمەتە و فەزڵە و عەدالەت
مونەززەهـ لە زوڵم، قوبح و جەهالەت
زوڵم و ستەم و مالیکی عالەم؟!
هەی قسەی شەتەت کە دەردێ لە دەم!
قەبیح و «ذو الفعلعربی» مەحموود و مەلیح؟!
ئەی وەهمی غەلەت، ئەی لەفزی قەبیح!
غەیرە ئەبدەع و حەزرەتی حەکیم؟!
«بالله عذنا من كيد الرجيمعربی»
وەزعی بێ جێگە و جەنابی عەلیم؟!
«نستغفر الله ربّنا العظيمعربی»
«فعلاً و حكماًعربی» دوورە لە «فەحشا»
موڵکیچ موڵکی خۆی «يفعل ما يشاعربی»