مبحث افعال الله و حکمتهِ

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 2 خولەک  844 بینین
هەرچی ئەفعالی «ربّ العزةعەرەبی»ن
گشتی بێ غەرەز، «بلا علةعەرەبی»ن
ئەمما پڕ حیکمەت، پڕ مەنفەعەتن
لە عەبەس خاڵی پڕ مەسڵەحەتن
تەئویلی دەکەین، وەک خۆش کەلامان
هەر عیللەتێ وەهم ببرێ لە لامان
«في الآية ٲو في الحديث افهمِعەرەبی»
«بالمصالحِ و بالحكمِعەرەبی»
هەر چی وجوودی پێ دریاوێ
لە هەر چی و هەر تەرز دانریاوێ
«من حيثُعەرەبی» کە عیلم حەق موتقینییە
ئیرادەی ئەوی موخەسسیسییە
قودرەتی ئەوە کە موبریزییە
ئەم سیفاتیچە نوقسانی نییە
هەروەها دەوێ و مەوقیعی خۆیە
لەوە بەدیعتر نییە کە هەیە
«مالك الملكعەرەبی»ی بە حەقی بێ ڕەیب
حەکیم و عەلیم «بلانقصعەرەبی» و عەیب
قودرەتی کە دەس دەرێرێ لە جەیب
تەسەڕڕوف کا موڵک شەهادەت و غەیب
بە قەبز ئەر بە بەست، زەحمەت یا ڕەحمەت
ئەر لوتف و نیعمەت، ئەر عونف و نەقمەت
هەمووی حیکمەتە و فەزڵە و عەدالەت
مونەززەهـ لە زوڵم، قوبح و جەهالەت
زوڵم و ستەم و مالیکی عالەم؟!
هەی قسەی شەتەت کە دەردێ لە دەم!
قەبیح و «ذو الفعلعەرەبی» مەحموود و مەلیح؟!
ئەی وەهمی غەلەت، ئەی لەفزی قەبیح!
غەیرە ئەبدەع و حەزرەتی حەکیم؟!
«بالله عذنا من كيد الرجيمعەرەبی»
وەزعی بێ جێگە و جەنابی عەلیم؟!
«نستغفر الله ربّنا العظيمعەرەبی»
«فعلاً و حكماًعەرەبی» دوورە لە «فەحشا»
موڵکیچ موڵکی خۆی «يفعل ما يشاعەرەبی»