مبحث الاسماء والّصفات
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
2 خولەک
819 بینین
ئەسمای «خالق الارض والفلكعەرەبی»
ئەرچی مەشهوورن بە هەزار و یەک،
بە شەرعیچ یەکێ کەم سەد مەزکوورن،
لاکین وەک سیفات غەیرە مەحسوورن
بۆچ؟ ئەر ئەسمایە، ئەگەر سیفاتە
مەنشەئی هەموو هەر کەمالاتە
خۆ کەمالاتی خالیقی ئەکبەر
غەیرە مەحسوورە و لە غایەت ئەودەر
نایگەتێ هەرگیز، ئەمرێکی مەحاڵ
بە پەیجەی بورهان سوللەمی خەیاڵ
هەر ئیسمێ کە شەرع ئیزنی نەداوێ
ئیتلاقی وەسەر خودادا ناوێ
ئەم قەولە موختار، یەکجار زەریفە
پەس بینای ئەسما لەسەر تەوقیفە؛
ئیتلاق بە عەقڵی کێ دەیتوانێ
هەر «خاسە»ی شەرعە ئەدەب بزانێ
لەلای بەعزێکی ئیتلاق بێ تەوقیف
لە ڕووی تەسمییە ناوێ نەک تەوسیف
لەلای بەعزێ تر ئیتلاق هەر دەوێ
ئەگەر مووهیمی نالائیق نەوێ
میسالی مووهیم وەک «عارف» بێرە
هەر گا کە وا وێ جائیز مەدێرە
بەعزێ تریچ هەن مەزهەبیان وەیە
ئیتلاق «مطلقاًعەرەبی» جەوازی هەیە
قەولی گشتیان ساحیب خەلەلە
هەروا کە وتمان موختار ئەووەلە
نیزاعێ لە بەین عولەماندایە
نەک لە ئیتلاقی عەلەماندایە
بۆچ؟ هەر گرۆهێ تەماشا دەکەی
عەلەمێکی هەس بە لوغەتی خۆی
وەک لەفزی «اللهعەرەبی»، وەک «خودا» و «یەزدان»
سائیری ئەعلام بە باقی زوان
عەلەمی ئیتلاق عەلەمی دەربرد
لە بوزرگاندا کێ ئینکاری کرد؟
مەعلووم بوو ئەمە وا ئیجماعییە
ئیجماعیچ بۆ ئیزن شەرعی کافییە
ئەویچە کە شەرع مانیعی ئەویە
یا خود خەیر مانیع بۆ مورادیفیە
وەک ئەوە کە خۆی یا ڕەدیفی ئەو
چرای ئیزنی شەرع بۆی داگە پڕتەو
بۆ کەسێ قسە لەوێدا چییە؟
ئەڵبەتە ئەویچ جێی نیزاع نییە
بەڵکوو نیزاعیان لە ئیسمێکدایە
ئەخز لە وەسف و فیعل حەق تەعالایە
یا بۆخۆی یا بۆ ڕەدیفی بە شەرع
وارید نەبووگە نە ئیزن و نە مەنع
هەرچی کە زاهیر پێی وارید دەوێ
مەعنای دەرحەقی حەق جائیز نەوێ
وەکوو «استواعەرەبی» و «يدعەرەبی» و «وجهعەرەبی» و «عينعەرەبی»
لە مەعنای زاهیر تەنزیهی دەکەین
ئەمجار یا تەفویز دەکەین وەک سەلەف
یا تەئویل دەکەین هەر وەکوو خەلەف
مەزهەبی ئەووەڵ ئەڵبەت ئەسلمە
ئەمما مەزهەبی دووەم ئەعلەمە