دوعا و پاڕانەوەی خادیم بۆ هاوڕێیەکی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
468 مشاهده
«قُلْ أَعُوذُعربی» هەردوو پارێزگارت بێ
بەرگری بەڵا و چاوەزارت بێ
تەعویزی بازووی مەردانەی تۆ بن
ئەلەکتریکی کاشانەی تۆ بن
«قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌعربی» یارت بێ
«اللَّهُ الصَّمَدُعربی» مەدەد کارت بێ
«إِنَّا فَتَحْنَاعربی» بۆت بێ ئامادە
دەرگای ڕەحمەتت بۆ بکا گوشادە
مەستی شەرابی «أَلَمْ نَشْرَحْعربی» بی
دڵ پڕ زانین و سینە فەرەح بی
قەلعە و حەسارت «ئایەتەلکورسی»
قووتی ڕۆحت بێ، قەت نەبی برسی
لە تینی تیشکی حادیسەی زەمان
شاپەڕی جبریل بۆت بێ سایەبان
هاوڕێت لە ڕێگا ئیسمی ئەعزەم بێ
دڵی بێ کینە دایم بێ غەم بێ
«خادیمتخلص»، خادیمتە هەتاکوو ماوە
دوعاگوتانە لێرە بە دواوە