دوعا و پاڕانەوەی خادیم بۆ هاوڕێیەکی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  566 بینین
«قُلْ أَعُوذُعەرەبی» هەردوو پارێزگارت بێ
بەرگری بەڵا و چاوەزارت بێ
تەعویزی بازووی مەردانەی تۆ بن
ئەلەکتریکی کاشانەی تۆ بن
«قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌعەرەبی» یارت بێ
«اللَّهُ الصَّمَدُعەرەبی» مەدەد کارت بێ
«إِنَّا فَتَحْنَاعەرەبی» بۆت بێ ئامادە
دەرگای ڕەحمەتت بۆ بکا گوشادە
مەستی شەرابی «أَلَمْ نَشْرَحْعەرەبی» بی
دڵ پڕ زانین و سینە فەرەح بی
قەلعە و حەسارت «ئایەتەلکورسی»
قووتی ڕۆحت بێ، قەت نەبی برسی
لە تینی تیشکی حادیسەی زەمان
شاپەڕی جبریل بۆت بێ سایەبان
هاوڕێت لە ڕێگا ئیسمی ئەعزەم بێ
دڵی بێ کینە دایم بێ غەم بێ
«خادیمناسناوی ئەدەبی»، خادیمتە هەتاکوو ماوە
دوعاگوتانە لێرە بە دواوە