بیرکردنەوەی شەو لە کردەوەی ڕۆژ بۆ عیبرەت
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
486 مشاهده
چوونە سەر جێگا شەو گەر بۆ خەوتن
کردەوەی ڕۆژتان بەراورد بکەن
بۆ ئیشی چاکە کە کردووتانە
شوکری خوا بکەن کە واجیبتانە
بۆ کردەوەی خراپ بکەن نەدامەت
تا وەکوو بژین زۆر بە کەرامەت
تا ببنە خاوەن خوڵقی گەورە و جوان
بەم خوڵقە جوان بوو سەییدی ئینس و جان