شینی وەفاتی شێخ محەممەد ئەمینی بێژوویی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
4 دقیقه
744 مشاهده
سەحەر مەستانە دڵ بۆ سەیری باغ و گوڵستان ڕۆیی
لەبۆ بەزمی تەماشای گوڵ و هەم بلبلان ڕۆیی
لیباسی تەعزیەی پۆشیبوو گوڵشەن بۆ گوڵی شادی
بەهاری عوشرەت و شادی بە ئافاتی خەزان ڕۆیی
بە ناڵەی «اِنما ٲشكو الي اللهعربی» بوو کە بلبل
گوڵی سووری لە ماتەمدا بە ڕەنگی زەعفەران ڕۆیی
گوتم ئەی بلبلی بێچارە، گوڵشەن بۆچی ماتەمییە؟
گوتی نەتبیستووە ئەمڕۆ کە شاهی نێو گوڵان ڕۆیی
چ شاهێ، شاهی مڵکی دڵ، چ دڵ خەڵوەتگەهی ئەسرار
کەوا شێخی ئەمینی ئێمە بۆ دارول ئەمان ڕۆیی
خەراباتی محەببەت داخرا دەرگەی لەسەر ئێمە
سەدایی گریە و شینە کەوا پیری کەوا پیری موغان ڕۆیی
سەدایی گریە و ئەفغان و ناڵانە لەنێو عالەم
هەتیو و بێکەس و بێ دەر کە ئەمڕۆ باوکمان ڕۆیی
بە قەلبی «مطمئنيعربی» بوو سەدایی «اِرجعيعربی» گەر بیست
بە ئەمری «فادخليعربی» هەڵسا لەبۆ باغی جینان ڕۆیی
بە جەننەت کەی ئەبێ ڕازی، کەسێ خوا لێی ببێ ڕازی
وەفاتی دەعوەتی حەق بوو کەوا بۆ لامەکان ڕۆیی
ئەڕێژم ئەشکی خوێناوی لە چاوی حەسرەتم ئەمڕۆ
دڵ ئارامی نەما یاران کەوا ئارامی جان ڕۆیی
لە کۆچی پیری دەریادڵ دڵم پڕ جۆشە وەک دەریا
کەوا ئەم شەوچراغەی دڵ، لە دەستی دۆستان ڕۆیی
موحیببانی وەکوو جیسم و ئەویش بۆ وان وەکوو جان بوو
خودایا چۆن بژین ئەمجا، کەوا لەم جیسمە جان ڕۆیی
گوشادەی عوقدەیی کاری دوو عالەم پەنجەیی عیلمی
حەلالی موشکیلاتی عالیمان و جاهیلان ڕۆیی
ئیمامی ڕەهنوما سەییاحی موڵکی حەقشوناسی بوو
نەدیمی ئەولیا، سەبباحی دەریایی عەمان ڕۆیی
ڕەوانی مورغی باغی لامەکانی سڕڕی وەحدەت بوو
بە باڵی هیممەتی پەروازی کرد بۆ ئاشیان ڕۆیی
چراغی مەحفەلی بەزمی خوداناسینی ئەحبابان
خەتیمی منبەری ئیرشادی ڕێگەی حەق عەیان ڕۆیی
حەقیقەت گەر دەپرسی واریسی دینی نەبی بوو ئەو
دەلیلی پێشەوای قیبلەی ڕۆحانیان ڕۆیی
وەکوو سەربازە پەروازی لە میعراجی محەببەتدا
بە ئەوجی کیبریا ڕۆحی شەریفی بێگومان ڕۆیی
لە کوێ بگریم و خاکی کوێ بەسەر خۆما بکەم ئیمڕۆ
ئەنیسی دڵبرینداران، ڕەئیسی عاشیقان ڕۆیی
بە چی بم؟ کەڵکی چی ئەگرم؟ لەپاش ئەم ڕۆحە شیرینە
ئەبینن موددەتێکی تر، ئەڵێن ئەمڕۆ فڵان ڕۆیی
فەلەک بۆچی نەڕێژێ ئەشکی خوێناوی لە چاوانی
مەلەک بۆچی نەناڵێنێ کەوا قوتبی زەمان ڕۆیی
خەلایق بۆچی ڕەشپۆشی عەزا نابن لە ماتەمدا
کە جیلوەی سوبحی سادیق بوو، لەپێشی کاروان ڕۆیی
جیهان یەکسەر بە جیلوەی ئافتابی عیلمی ڕۆشن بوو
ئەبێ کەی بێتەوە مەشریق لە مەغریبدا نیهان ڕۆیی
بە چاوی حەسرەتی بۆ ئاسمان دەینواڕییە سەر ئەرز
لە وەختێکا کە ئەو گەنجە لەژێر خاکا نیهان ڕۆیی
ئەمین بوو واریسی عیلمی «محمدشخص» بوو، هەم ئەسراری
بە میعراجی محەببەت بۆ سەفی ڕۆحانیان ڕۆیی
موقابیل حیکمەتی ئەو، حیکمەتی یۆنانیان جەهلە
لە ئەسراری مەعانی قائیدی ئیمانیان ڕۆیی
لە موڵکی نەقشبەندی، نەقشبەندی سەفحەیی دڵ بوو
لە سیلکی عاشیقان و موخلیسان و خواجەگان ڕۆیی
ئەگەر پیری تەریقەت بوو وەلی جوانی حەقیقەت بوو
بە ساڵ و ماهـ پیر ئەمما، لە دڵدا نێوجەوان ڕۆیی
بڕێژە بارشی ڕەحمەت بەسەریا تا ئەبەد یاڕەب
بەسەر ئەولاد و ئەحفادی، هەتا دەوری زەمان ڕۆیی
وەرە «خادیمتخلص» تەحەممول کە بە شوکری حەق ببە مەشغووڵ
بەسە بۆ عیبرەتت پێغەمبەری ئاخر زەمان ڕۆیی
لە تەئریخی وەفاتی حەزرەتی شێخ گەر دەپرسن لێم
لە «غفران مٲبدعربیحساب ابجد: ساڵی ١٣٧٨ی ک کە مێژووی کۆچی دوایی شێخ ئەمینە» دا وەکوو ڕۆحی ڕەوان ڕۆیی