لە دڵ سەبر و لە تەن تاقەت، لە چاو ئەشکی ڕەوان ڕۆیی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
1041 مشاهده
لە دڵ سەبر و لە تەن تاقەت، لە چاو ئەشکی ڕەوان ڕۆیی
دڵ ئارامی نەما ئیمڕۆ کەوا ئارامی جان ڕۆیی
لە حاڵی بێخوودی بوو ماتەمی بێخودشخص لە هەر لایێ
فوغان و ئاهی مەرد و ژن لەبۆ ڕووی ئاسمان ڕۆیی
لە کۆچی پیری دەریادڵ دڵم پڕجۆشە وەک دەریا
کەوا ئەم گەوهەری پاکە لە دەستی دۆستان ڕۆیی
بە قەلبی «مطمئنيعربی» بوو نیدایی «اِرجعيعربی» گەر بیست
بە ئەمری «فادخليعربی» سەربەست لەبۆ باغی جینان ڕۆیی
گوڵی باغی سەفا بۆ جیلوەبەخشی نەوبەهاری بوو
بە ڕەنگی زەعفەران ئیمڕۆ بە وەیشوومەی خەزان ڕۆیی
ڕەوانی مورغی گوڵزاری تەجەللا بوو لە فیردەوسا
بە باڵی هیمەتی پەروازی کرد بۆ ئاشیان ڕۆیی
گوشادەی عوقدەی هەر کار پەنجەی عیلم و زانینی
حەڵاڵی موشکیلاتی جاهیل و هەم عالیمان ڕۆیی
فەساحەت مەبدەئی شیعری بەلاغەت مەسدەری بەیتی
زەکاوەت لەفز و گوفتاری بە ئەزکاری زوبان ڕۆیی
چراغی دوودەمانی ئالی موفتی بوو لە عیلم و فەن
ئەنیسی دڵبرینداران ڕەئیسی شاعیران ڕۆیی
مەکانی تەنگی دونیا بۆ محەببەت ویسعەتی کەم بوو
بە ناچاری عرووجی کرد بە ئەوجی لامەکان ڕۆیی
زەمانێ بوو کە گوڵزاری محەببەت سەبز و خوڕڕەم بوو
کەچی پەژموورده بوو ئیمڕۆ کە پیری باغەوان ڕۆیی
لەبەر جۆشی دەروونم سەر دەکا خوێنی جگەر هەردەم
کە سەیلی ئەشکی حەسرەتمە لە چاوی خونفشان ڕۆیی
لە تەئریخی وەفاتی پیری مەعنی پێی وتم ئیمشەو
دەڵێ [مەغفوورە] ئەم پیرە بە ڕەنگی نەوجەوان ڕۆیی