لە دڵ سەبر و لە تەن تاقەت، لە چاو ئەشکی ڕەوان ڕۆیی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1040 بینین
لە دڵ سەبر و لە تەن تاقەت، لە چاو ئەشکی ڕەوان ڕۆیی
دڵ ئارامی نەما ئیمڕۆ کەوا ئارامی جان ڕۆیی
لە حاڵی بێخوودی بوو ماتەمی بێخودکەس لە هەر لایێ
فوغان و ئاهی مەرد و ژن لەبۆ ڕووی ئاسمان ڕۆیی
لە کۆچی پیری دەریادڵ دڵم پڕجۆشە وەک دەریا
کەوا ئەم گەوهەری پاکە لە دەستی دۆستان ڕۆیی
بە قەلبی «مطمئنيعەرەبی» بوو نیدایی «اِرجعيعەرەبی» گەر بیست
بە ئەمری «فادخليعەرەبی» سەربەست لەبۆ باغی جینان ڕۆیی
گوڵی باغی سەفا بۆ جیلوەبەخشی نەوبەهاری بوو
بە ڕەنگی زەعفەران ئیمڕۆ بە وەیشوومەی خەزان ڕۆیی
ڕەوانی مورغی گوڵزاری تەجەللا بوو لە فیردەوسا
بە باڵی هیمەتی پەروازی کرد بۆ ئاشیان ڕۆیی
گوشادەی عوقدەی هەر کار پەنجەی عیلم و زانینی
حەڵاڵی موشکیلاتی جاهیل و هەم عالیمان ڕۆیی
فەساحەت مەبدەئی شیعری بەلاغەت مەسدەری بەیتی
زەکاوەت لەفز و گوفتاری بە ئەزکاری زوبان ڕۆیی
چراغی دوودەمانی ئالی موفتی بوو لە عیلم و فەن
ئەنیسی دڵبرینداران ڕەئیسی شاعیران ڕۆیی
مەکانی تەنگی دونیا بۆ محەببەت ویسعەتی کەم بوو
بە ناچاری عرووجی کرد بە ئەوجی لامەکان ڕۆیی
زەمانێ بوو کە گوڵزاری محەببەت سەبز و خوڕڕەم بوو
کەچی پەژموورده بوو ئیمڕۆ کە پیری باغەوان ڕۆیی
لەبەر جۆشی دەروونم سەر دەکا خوێنی جگەر هەردەم
کە سەیلی ئەشکی حەسرەتمە لە چاوی خونفشان ڕۆیی
لە تەئریخی وەفاتی پیری مەعنی پێی وتم ئیمشەو
دەڵێ [مەغفوورە] ئەم پیرە بە ڕەنگی نەوجەوان ڕۆیی