وەسفی حاڵی دونیای ئەم سەردەمە و ئەهلەکەی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
885 بینین
دونیا ئەگەرچی لەفزی لە عەیشی کەمال ئەچێ
ئەمما لە مەعنیاتەوە ڕوو بۆ زەواڵ ئەچێ
وەزعی زەمان و حاڵەتی ئەهلی جیهان وەها
خاڵی لە ئیعتیمادە لە گاڵتەی مناڵ ئەچێ
عەیش و سرووری موعتەبەری ئەهلی دڵ نییە
قەسری ملووکی وەقتی لە خانەی خەیاڵ ئەچێ
موستەقبەلی لە حاڵ و لە مازی خرابترە
حاڵی لە حاڵەتێکە لە حاڵی مەحاڵ ئەچێ
جیسمێکی پڕ ئومێدە ئەکا جیلوە بۆ نەزەر
بنواڕە، باتینی کە لە کەندووی بەتاڵ ئەچێ
هەر کەس کە ماڵی هاتوو نەبێ، با کەمالی نەبێ
بێ حورمەتی زەمانە لە ڕەنگی گەماڵ ئەچێ
بۆ ئەهلی زەڕ ئەگەر زەڕی وەک کەری بەهار
لای ئەهلی ئەم زەمانە لە دەنگی بیلال ئەچێ
بەعزێ لە عوشرەتایە کە ساڵی لە ڕۆژ ئەچێ
هێندێ لە میحنەتایە کە ڕۆژی لە ساڵ ئەچێ
پەروازی بازە ئیمڕۆ بە نازی شکارەوە
سبحەینێ خۆی ئەبێ بە شکار و لە داڵ ئەچێ
باری گرانی کۆڵییە [حمالة الحطبعەرەبی]
دونیا بە ئەغنیاوە لە کۆڵ و حەماڵ ئەچێ
لەم بەزمە شا گەدایە شاهی دەورەیە
هەر پیرەزالە ڕۆستەم لە زاڵ ئەچێ
زاڵم بە ماڵی خەڵقەوە فکری جەلال ئەکا
لای مشتەری جەلالی بە نرخی وەباڵ ئەچێ
ئەبنای ئەم زەمانە لە یەکتر بە شۆڕوشەڕ
ڕۆیی ئاشتی نەماوە لە فیتنەی دەجال ئەچێ
ماری زوحاکە دوژمنی مەغزی سەری تووە
ئەم گەنج و ماڵی تۆیە لەلای تۆ لە ماڵ ئەچێ
تۆوی سەعادەتی ژیانەی کە ئەیخەیتە ژێر زەوی
ئەڕوێ بە ناوی قووەتەوە ئەمما لە گاڵ ئەچێ
لاسایی شێر ئەکاتەوە ڕێوی بە سێبەری
شێریش لە لانە ماتە لە ڕەنگی شەغاڵ ئەچێ
بۆ عەیشی ئەم جیهانە فەلەک ساقییە لە بەزم
ساغیر پڕە لە زەهر و لە ئاوی زوڵاڵ ئەچێ
بازاڕی کەچ حیسابییە لە هەموو لاوە خادیماناسناوی ئەدەبی
حاجی بە توێشەی حەرامەوە بۆ ڕێی حەڵاڵ ئەچێ