وەرامی نامەی دۆستێک
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
723 بینین
نامەی جانفزات وەرگیرا قوربان
ماچم کرد نامە سەر دڵی بوریان
لە ترسی سووتان بە ئاگری دڵ
هەڵم گرت نامە سەر چاوی گریان
لە ترسی تەڕبوون لەوێشم هەڵگرت
وەک گەوهەر نامە ناو سەدەفی جان