دڵ بدە بە شتی باقی، مەیدە بە فانی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
711 بینین
هەر چی لە دونیا پایەدار نییە
جێی ئومێد بۆ تۆ ئیعتیبار نییە
هەر چی کە بژی، ئەبێ هەر بمرێ
لیباسی تازەش کۆن ئەبێ و ئەدڕێ
داوای لَمْ يَلِدْ وَ لَمْ يُولَدْعەرەبی که
باقی هەر خوایە تۆ لەو مەدەد کە
ئایەی ونحسن ٲقربعەرەبی بێنە یاد
بۆ لەپێش مەخلووق، تۆ ئەکەی فەریاد