ئەگەر بێت و هێلکەی قەلی بەد سروشت

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  575 مشاهده
ئەگەر بێت و هێلکەی قەلی بەد سروشت
بنێی تۆ لەژێر تاوسێکی بەهەشت
لە کاتی هەڵهێنانی ئەو هێلکەیە
خۆراکی بدەی گەر لە میوەی بەهەشت
ئەگەر بێت و ڕوحۆلقودس سەد کەڕەت
لە هەر لا دەمی لێ بکا پێش و پشت
لە سەرچاوەی کەوسەر و سەلسەبیل
دووسەد دەفعە بیکەی ئەگەر شووست
ئەبێ عاقیبەت، هێلکەی قەل بە قەل
بە ڕەنجی تۆ ناگۆڕێ قەت سەرنوشت